.......................
...............
.........
....
.Please vote 🥺🫶🏻
Now ➪ ᴇɴᴊᴏʏ
________________________
نه‌خێـر ئیتـر تكایـه ئاهه‌نگـه‌كه تێك مه‌ده..!!
تكایه با هیچ شتێك ڕوونه‌دات, نامه‌وێت ئه‌م ڕۆژه خۆشه‌م
له‌ده‌ستبچێت!بۆچی هه‌موو شتێك له ناكاو بوو؟
بۆچی جیۆن ئه‌و باوكه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی خۆی فڕۆشت و له دایكی
دوورخسته‌وه ئێستا هاتووه بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی جۆنگكووك ببینێت؟من هێشتا سه‌یری جۆنگكووكم ده‌كرد.
ئه‌و چاوه‌كانی ته‌نها له‌سه‌ر باوكی بوو..
دواتر كۆتایی به سه‌یركردنی باوكی هێنا و به‌ره‌و ڕووی من هات.!ده‌سته‌كانمی توند گرت و سه‌یری ده‌كردم!
من ته‌نها چاوه‌كانم له ناو چاوه‌كانی جۆنگكووكدا بوو
وه پڕ بوون له فرمێسك.جۆنگكووك: "تۆ لێره بمێنه‌ره‌وه , ده‌چم بۆ لای ئه‌و پیاوه بزانم چی ده‌وێت!"
ئه‌و نازنێت كه باوكییه‌تی!
من چیبكه‌م .. ئه‌و نزیك بووه‌وه له ڕووخسارم و به ده‌نگه قوڵه‌كه‌ی وتی.جۆنگكووك: " به‌زووترین كات ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ئه‌نجام ده‌ده‌ین دلته‌نگ مه‌به!"
من خه‌می هاوسه‌رگیری و ئاهه‌نگه‌كه‌م نییه.
من ته‌نها له‌وه ده‌ترسم كه ئه‌و پیاوه شتێك به‌سه‌ر
جۆنگكووكدا بهێنێـت .. ئه‌و كه‌سێكی خراپه هه‌رگیز
باوه‌ڕی پێنـاكرێت!كارینا: "جـ جـۆنگكووك!"
زۆر به هێواشییه‌وه ئه‌و وشه‌یه له لێوم هاته ده‌ره‌وه
پێم وابێت گوێی لێ نه‌بوو , ده‌سته‌كانی به‌ردام و ڕۆیشت به‌ره‌و لای
جیـۆن!جیۆن ته‌نها به شه‌یتانییه‌وه له جۆنگكووكی ده‌ڕوانی هه‌ر كه زانی جۆنگكووك لێی نزیك بۆته‌وه .. خێرا وتی.
جیـۆن: "ده‌مه‌وێت به‌ته‌نها قسه بكه‌ین به‌ڕێز جۆنگكووك بابه‌تێكی زۆر گرنگه!"
جۆنگكووك: "باشه به‌ڵام پێویستی نه‌ده‌كرد ئاهه‌نگه‌كه بوه‌ستێنیت!!"
جیۆن: "پێویست ده‌كات!!!"
جۆنگكووك: "بۆچی؟"
جیۆن: "با به‌ته‌نها قسه بكه‌ین ئه‌و كات ده‌زانیت بۆچی!"
جۆنگكووك ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری دایكی كرد و دواتر
چاوه سحراوییه‌كانی كه‌وته سه‌ر من , كه من ته‌نها به بێده‌نگی
فرمێسك ده‌ڕێژم و چاوه‌كانم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و بوو بێ تروكاندن!
YOU ARE READING
LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎
ChickLit{كـۆتایـی هاتـووه} "چــے؟! مــن؟ ..... من کوڕەکەت بدۆزمەوە؟! .... ئایا من دەتوانم ئـەو بـدۆزمەوە؟،.... گەڕان بە وڵاتاندا و دۆزینەوەی کوڕەکـە ... کارێکــی ئـاسانە؟،. هیچ شتێك بێ هه‌وڵدان نایه‌ته دی , دڵنیابه تۆ ده‌توانی ئـه‌و كاره ئـهنجام بده...