PART_9

776 148 6
                                    

...
.....
.......

Vote ⭐️


تایهیۆنگ: "بـاشه‌ كـه‌واته‌ بابـڕۆین"

مینجی باوه‌شـی ماڵئاوایی لێكـردم , بـه‌ڕاستی دڵم پڕبـوو , من ده‌مویست كاتی زیاترم هـه‌بووایه‌ له‌گه‌ڵ مینجی به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵده‌م كوڕه‌كه‌ی بدۆزمه‌وه‌ و دڵ خۆشـی بكـه‌م وه‌ له‌ژیاندا سـوودێكم هـه‌بێ بۆ كه‌سێك..!

مینجی لێم دووركه‌وته‌وه‌ و لیا باوه‌شی پـیاكـردم.. بـه‌ڕاستی لیا كچـێكی زۆر جـوان و بـاشه‌ , كچێكـی خوێن شیرنـه‌..'

دوای ماڵئاوایی كـردن تایهیۆنگ جانتاكـه‌ی هه‌ڵگـرتم و چووینه‌ ناو ئۆتۆمبێل , من ده‌سـته‌كانم به‌ شـێوه‌ی ماڵئاوایی جـووڵاند بـۆ لیا و مینجی..
من دوا زه‌رده‌خه‌نه‌ی مینجیم بـینی و هه‌ستـم كرد كـه‌ ...
"گــه‌شتـه‌كــه‌ ده‌ستـیپێـــكــرد"



..........................................

دوای چه‌ند خـوله‌كێك له‌ بێده‌نگی ... من بـه‌ڕاستی زۆر سه‌یری تایهیۆنگم نـه‌كردووه‌ ڕووخساریم نه‌بینـیوه‌ ..!
بـۆیه‌ سه‌یرێكـی تایهیۆنگم كـرد , ئــه‌و كـوڕێكـی زۆر سـاده‌ و جوان بـوو..
ستایلـی قژی ئاسایـی بــوو وه‌ چاكـه‌تێكـی كـه‌مێك درێژی له‌به‌ر بـوو..
ئـه‌و كوڕێكـی زۆر سـاده‌ دیاره‌ .... بـه‌ڵام له‌ ڕاستیـدا هـه‌ر جوان بـوو!
ئـه‌و بێده‌نگییه‌كـه‌ی شكـاند و قسه‌ی كـرد , كاتێك كه‌ شۆفێری ده‌كـرد:

" بـه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ... مـن تایهیۆنگم وابزانـم خـاتوو مینجی پێی وتـووی.."

منیش هیچ وه‌ڵامێكـم نه‌دایه‌وه‌ ته‌نها سـه‌یری پێش خۆمم ده‌كـرد..'

تایهیۆنگ: " ئـه‌ی تــۆ ناوت چییه‌!؟ "

وه‌ڵامیم دایـه‌وه‌ , بـه‌هێواشی و له‌سـه‌رخۆ وتـم: " كــاریــنـا "

تایهیۆنگ: " كارینا!؟ ... یه‌كـه‌م جـارمه‌ ئـه‌و نـاوه‌ ببیستـم..!"

دوای چه‌ند خـوله‌كێكی دیكه‌ گه‌شتیـنه‌ ویستگـه‌ی شه‌مـه‌نده‌فه‌ره‌كـه‌ , ئێمه‌
یـه‌كـه‌م سه‌فه‌رمـان به‌ره‌و ئوستڕالیـایه‌..!
له‌سـه‌ر یه‌كێك له‌كورسیـیه‌كـانی وێستگــه‌كـه‌ دانیشـتبــووم..
زۆر كـه‌سی لێنه‌بـوو كـه‌مێك چۆڵ بــوو.. چاوه‌ڕێی تایهیۆنگ بـووم تـا
كـاره‌كـانــی تـه‌واو بكـات.
دوای چه‌ند خـوله‌كێـكی كـه‌م , تایهیۆنـگ هات و له‌ته‌نیشتم دانیـشت.!
وتم: "كاره‌كـه‌ت ته‌واو كـرد!؟"

تایهیۆنگ هـه‌ر ســه‌یری ده‌كـردم , زه‌رفـێكی ڕه‌ش و سپی له‌ده‌ست بـوو , خـه‌ریك بـوو ئه‌و شتـه‌ی ناو زه‌رفـه‌كه‌ی ده‌رده‌هــێـنا..!
مۆبایلێكی تێدا بـوو وتم: "ئه‌مه‌ چییه‌؟"

تایهیۆنگ سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌ بـوو له‌سه‌ر خۆوه‌ وتی:
"ئـه‌م مۆبایله‌ خاتـوو مینجی بۆی كڕیوی"

كارینا: "بـۆچی! ... مۆبایلم بۆچـییه‌!؟"

تایهیۆنگ سه‌ری هه‌ڵبڕی و سه‌یری كـردم , زه‌رده‌خه‌یه‌كـی كیوتی كـرد و دووبـاره‌ گفتوگـۆی كـرده‌وه‌: "هههه‌ .. ئـه‌مه‌ت پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌ر شتێـك ڕوویدا په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكــه‌یت"

وتـم: "تایهیۆنگ ... بـۆچی مینجی تۆی نارد له‌گه‌ڵـم؟"

ئـه‌و هـه‌ر سه‌یری ده‌كــردم , چاوه‌كانی زۆر جوان ده‌دره‌وشـانه‌وه‌ , بـه‌ڕاستی كـوڕێكـی جـوانه‌ ..
هـه‌تا ماوه‌یه‌ك هـه‌ر سه‌یری چاوی ده‌كـردم .. منیش نه‌مده‌زانی بـۆچی
سه‌یری ده‌كه‌م,!؟

تایهیۆنگ: "بـۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا گه‌شته‌كه‌ له‌گه‌ڵت بێم و بتـگه‌یه‌نمه‌ شوێنی مه‌بـه‌سـت., وه‌ وه‌كـو چاوی خۆم بتپـارێزم.."

به‌ڕاستی سـه‌یره‌ , به‌هه‌ر حاڵ ئـه‌و كه‌مێك فێری چۆنێتی په‌یوه‌ندی كـردن و به‌كارهێنانی مـۆبایلـی كــردم..
هه‌تا ماوه‌یه‌ك هـه‌ر له‌ وێستــگه‌ دانیشتبووین..

لـه‌ نـاكاو زه‌نگی گـه‌شتی ئوسترالیا لێدرا , خێـرا من و تایهیۆنگ كـه‌لوپه‌له‌كانـمان هـه‌ڵگرت و چووینه‌ ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كـه‌,
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ پێكـهاتبوو لـه‌ چـه‌نده‌ها ژوور كه‌ خه‌ڵكی تێدا بـوو..

من و تایهیۆنگ چووینه‌ ژووری ١٤٣ و چووینـه‌ ژووره‌وه‌ , ژووره‌كـه‌ ته‌نها دوو قه‌نه‌فه‌ و مێزێكـی له‌ ناوه‌ڕاستدا تێدا بـوو..!
خێرا دانیشتم له‌لای جامی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ و سه‌یری جـوانی خــۆرئاوا بـوونم ده‌كـرد ..شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ زۆر خێرا ده‌ڕۆیشت..!!

تایهیۆنگ له‌ قه‌نـه‌فه‌كه‌ی به‌رامبه‌رم پاڵكه‌وتـوو وتی:
"من كـه‌مێك پشوو ده‌ده‌م"

ئـه‌و دیاربـوو كه‌ ماندوو بوو پاڵكه‌وتبوو له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌ و چاوه‌كانی داخست! منیش سـه‌رم له‌ لـێواری جامه‌كه‌ دانابـوو سه‌یری خــۆره‌كـه‌م ده‌كـرد.,

كـه‌ ورده‌ ورده‌ ڕووناكـییه‌كه‌ی نه‌ده‌مـا , منیش دوای چه‌ند خوله‌كێك چاوه‌كانم داخست و توانای بینینی هـیچ شتێكـم نـه‌ما ..!

.............
........
......
....
...
..

Vote & comment 🖤🌟

& 𝑓𝑜𝑙𝑙𝑜𝑤 𝑚𝑒..!




❥☀︎︎

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora