PART_38

702 112 30
                                    

.................
..........
...
.

Vote 🥺🔥

__________________________


كـاتێك كه‌ چــاوه‌كانم كـرده‌وه‌ توشی ئازاری سه‌ر بووم
سـه‌رم ئازاری زۆری هـه‌بوو...

خێـرا ده‌ستم به‌ سه‌رمه‌وه‌ گـرت و
سه‌یری ناوه‌وه‌ی ژووره‌كـه‌م ده‌كـرد..

ئـه‌وه‌ هه‌مان ئه‌و ژووره‌ بـوو كه‌ سه‌ره‌تا
مینجی منی هێنـا بۆ ئه‌م ماڵه‌!

هه‌موو یادگارییه‌ خۆش و ناخۆشـه‌كانم
بیركه‌وته‌وه‌!

یادگارییه‌كانم له‌گه‌ڵ مینجی و تایهیۆنگ و
جۆنگكـووك!!

هـه‌رگیز باوڕم نه‌كرد ڕۆژێك بێت جۆنگكووك
به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵـه‌م له‌گه‌ڵدا بكـات!

تكایه‌ با ئه‌وه‌ هه‌مووی خه‌ون بێت..
نامه‌وێت ئه‌مه‌ ببێت به‌ ڕاستی.

من به‌رگـه‌ی ئه‌م ئازاره‌ ناگـرم...
ئـازاری خۆشه‌ویستی!

حه‌ زم ده‌كرد ئـه‌مه‌ خه‌ون بـوایه‌
نـامه‌وێت.. نامه‌وێـت..
نامه‌وێت ڕاستـی بێت!

له‌ ناو بیركردنه‌وه‌ گه‌مژه‌كانمدا بووم ده‌رگای ژووره‌كه‌
كرایه‌وه‌.

من هه‌ر له‌سه‌ر جێخه‌وه‌كه‌ دانیشتبـووم
سه‌یری لای ده‌رگاكه‌وه‌م كرد...

جۆنگكووكم بینی...
دڵم ئازاری هـه‌بوو.

نه‌مهێشت سه‌یركردنه‌كه‌م پێنج چركه‌ زیاتر
بخایـێنێت , خێرا سه‌یری سه‌یری شوێنێكی دیكه‌ی ژووره‌كه‌م كرد!

هه‌ستم به‌ ده‌نگی گریـان كرد..
ئه‌و به‌ بێده‌نگی ده‌گریا و فرمێسكی ده‌ڕشـت!

ئه‌م گریانه‌ له‌ پێنـاو چیدا؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڕۆم؟ ئێره‌ به‌جێده‌هێـڵم؟

ئه‌و نزیـك بووه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌رم وه‌ستـا
من هێشتـا سه‌یری ئه‌وم نه‌ده‌كرد ته‌نها سه‌یری ده‌ستم ده‌كرد و
یاریم به‌ په‌نجه‌كانم ده‌كرد ..

جۆنگكووك: "كارینــا!!"

به‌ تۆنێـكی كزه‌وه‌ بانگی كردم
به‌ڵام من هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كم نه‌بوو.

جۆنگكووك: "كارینا.... تكایه‌ بۆ یه‌ك جاریش بێت سه‌یرم بكه‌!"

دووباره‌ هیچ شتێكم نه‌ووت ته‌نها سه‌یری
ده‌ستم ده‌كرد و ئه‌و كه‌مێك خۆی نزم كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی
بگـات به‌ ئاستی من...

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now