PART_5

817 148 10
                                    

.........
.......
.....
...
..
.

زۆر هه‌وڵمده‌دا بڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌م ماڵه‌ به‌ڵام مینجی نه‌یده‌هێشت و ده‌یوت ده‌بێ له‌گه‌ڵ من بژیت.!٠ ئه‌و ده‌زانێت كـه‌ له‌خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان بووم و بئ دایـك و باوكم ...٠

چونكه‌ خۆم بۆیم باسكـرد.. وه‌ تائێستاش ناوی من نازانن وا نزیكـه‌ی ١٢ ڕۆژه‌ هه‌ر له‌م ماڵه‌دام ..... یارمه‌تی لیام ده‌دا و كـه‌مێك فێری چۆنێتی خواردن دروستكردن بووم..!٠

به‌ڵام خۆم دروستم نه‌ده‌كـرد چونكه‌ ده‌زانم كه‌ تامی ناخۆش ده‌بێ!٠
چه‌ند ڕۆژێكـه‌ هه‌ر لێره‌م ...تا ئێستا ژیانی مینجیم نه‌زانیوه‌ , هه‌ستده‌كـه‌م
كه‌ له‌ ڕابردوودا شتی زۆر ناخـۆشی به‌سه‌رهاتووه‌ ,زۆر حه‌زده‌كـه‌م بزانم!!٠

ڕۆیشتمه‌ به‌رده‌م ژووره‌كـه‌ی مینجی و له‌ده‌رگام دا!! ٠

مینجی:وه‌ره‌ ژووره‌وه‌..!٠

من ده‌رگاكه‌م كرده‌وه‌ و چوومه‌ ژووره‌وه‌ مینجی له‌سه‌ر كـوورسییه‌ك دانیشتبوو سـه‌یری دیمه‌نی جوانی ناوشاری ده‌كـرد!!٠

منیش چووم له‌ته‌نیشتی دانیشتم.. به‌ڕاستی دیمه‌نی ناو شار زۆر جوانه‌!٠
مینجی له‌ناكاو سه‌یری كـردم و ده‌ستی به‌قسه‌كردن كـرد,٠

مینجی: خـانم ... هه‌ر ناوی تۆم نه‌زانی..!٠

منیش له‌وه‌ڵامدا وتم:٠
هـه‌رمه‌یزانه‌ باشتره‌!!٠

مینجی : ئه‌ی به‌چی بانگت بكـه‌م!؟

منیش وتم: ئـه‌و وشه‌یه‌ی كه‌مێـك پێش ئێستا وتت ..٠

مینجی: بـاشه‌ خانم..!٠

ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كـرد و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی كـرد,,٠ دوای چه‌ند خوله‌كێك ئه‌و پرسیاره‌ی ناو مێشكم لێی كـرد كه‌ ده‌مێك بوو چاوه‌ڕێی بووم !٠

وتم: ده‌توانم پرسیارێك بكه‌م!؟

مینجی سه‌یری كـردم و دڵخۆشییه‌كه‌ی له‌ڕووخساریا دیاربوو خێرا
له‌وه‌ڵامدا وتی: فـه‌رموو به‌دڵی خۆو پرسیار بكـه‌!!٠

خێرا وتم: ده‌توانم سه‌باره‌ت به‌ ژیانی تۆ بـزانم!؟

مێنجی هه‌تا كه‌مـێك بێده‌كگ بوو دواتر وه‌ڵاممی دایه‌وه‌.!٠
مینجی: بێگومان ده‌توانی به‌ڵام به‌ مه‌رجێك..!٠

وتم: فه‌رموو چییه‌ مه‌رجه‌كـه‌ت!؟

مینجی: ناوت چییه‌..!؟

كه‌مێك بێده‌نگ بووم دواتر پێم وت:٠

"كــارینــا"

☾✔︎

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now