PART_8

798 145 16
                                    

.....
........
...........
..............

بـۆ ڕۆژی دواتر من و لیا ڕۆیشتین تاوه‌كـوو پاسپۆرتێك دروست بكـه‌م..
مینجی نه‌یده‌توانی بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چونكه‌ پێشتر سزا دراوه‌ كـه‌ ته‌نها ده‌توانێ سه‌فه‌ر بۆ كۆریای باكوور بكات..!

گه‌شتینه‌ ماڵه‌وه‌ و دانیشتین و ده‌رباره‌ی چۆنێتی ڕۆیشتن به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكـه‌ بۆ وڵاته‌كان گفتوگــۆمان ده‌كـرد..!!

به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بێــت ... كـه‌مێك ئاڵۆز بوو بۆم , چونـكه‌ من له‌ژیانمدا یه‌كه‌مجارمه‌ گه‌شت ده‌كه‌م ..
وه‌ مینجی پێی ڕاگـه‌یاندم كه‌ كه‌سێـك ده‌نێرێت له‌گه‌ڵمدا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیم بدات له‌ گه‌شتكردنه‌كه‌..!

.......

بـۆ ڕۆژی داهاتوو من هه‌موو شتێكم ئاماده‌ كردبوو وه‌ له‌سه‌ر یه‌كێـك له‌كورسییـه‌كانی ژووری دانیشتنه‌كه‌ دانیشتم و چاوه‌ڕێی كـه‌سه‌كه‌ بووم بێت به‌ شوێــنما ..'

مینجی له‌ ته‌نیـشتمه‌وه‌ دانیشت و سه‌یری ده‌كـردم!
مینجی: ئاگاداری خۆت به‌ كچی جوان ! با جوانییه‌كـه‌ت له‌ده‌ست نه‌چێ..!

من كه‌مێك ترسام له‌و قسه‌یه‌ی و كڵاوی چاكـه‌ته‌كه‌م كرده‌ سه‌ر !
مینجی ده‌ستی كرد به‌ پێكه‌نین .. من به‌ڕووخسارێكی سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌وم ده‌ڕوانی..!

مینجی: ههههه‌ ... كــچم ... تۆ به‌هێزیت , ئـه‌و قسه‌یه‌ی منت له‌بیرنه‌چێ ئاگاداری خۆت به‌ .... دوای ئه‌وه‌ هیچ خه‌مت نه‌بێ من كه‌سێك ده‌نێرم له‌گه‌ڵت كه‌ ته‌واو متمانه‌م پێی هه‌یه‌ كـه‌ وه‌كو چاوی خۆی ده‌تپارێزێ.!

من بێده‌نگ بووم و بیرم ده‌كرده‌وه‌... من زیاتر ستایلی جل و به‌رگم به‌لای هی كوڕانه‌وه‌ ده‌چوو ... هیچ حه‌زم له‌ جلی ته‌سك و كورت نه‌بووه‌..!!
هه‌ستده‌كـه‌م سه‌رنج ڕاكێشیییه‌كه‌م له‌ ڕووخسارمدایه‌ ..!

مینجی: به‌ڵێنم پێبده‌ كـه‌ كوڕه‌كه‌م بدۆزیته‌وه‌ ... و دڵ خۆشـم بكه‌ی!

من ته‌نها سه‌یری چاوه‌ دره‌وشاوه‌كـانی مینجیم ده‌كـرد و بیرم ده‌كرده‌وه‌ ...
چی گـه‌ر؟ .. نه‌متوانی كوڕه‌كه‌ی بدۆزمـه‌وه‌..؟؟

له‌سه‌رخۆ وه‌ڵامیم یایه‌وه‌ : ببـووره‌ خاتوو مینجی من ناتوانم به‌ڵێنت پێبده‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ت... ئیتر ئـه‌وه‌ ژیانه‌ ..!!

هـه‌ستم كرد دڵی مینجیم شكـاند ... چاوه‌كـانی پڕ بوون له‌ فرمێسـك ..
ده‌سته‌ ناسكه‌كانی ئـه‌وم گرت و وتم:
" تكایه‌ لێم تێبگـه‌ من ناتوانم به‌ڵێنت پێبده‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی كـوڕه‌كه‌ت ... به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكـی خۆم ده‌ده‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی.!"

.....

مینجی: تكایه‌ كارینا .... من ته‌نها باوه‌ڕم به‌تۆ هه‌یه‌ ... وه‌ باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانی كوڕه‌كه‌م بدۆزیته‌وه‌..!

ئـه‌وه‌نده‌م زانی كـه‌سێك هاته‌ ژووره‌وه‌ ... به‌ڵام من سه‌یرم نه‌كـرد تاوه‌كو بزانم كێیه‌! ... بیرم له‌ مینجی ده‌كرده‌وه‌ و بیرم له‌ قسه‌كـانی ده‌كرده‌وه‌.!

؟؟؟: ئاماده‌ن!؟

گوێم لـه‌ ده‌نگێكی گڕ بوو ... كه‌ لای ده‌رگاكه‌وه‌ وه‌ستابوو ..

مینجی: به‌ڵێ به‌ڵێ .. ئاماده‌ین .!

مینجی هه‌ستا و منیش له‌شوێنی خۆم هه‌ستام و سه‌یری ئـه‌و شوێنه‌م كرد كه‌ ده‌نگی كوڕه‌كه‌ی لێــوه‌هـات ..!!!

..................
............
........
.....
...
.

" ئـه‌وه‌ تایهیۆنگـه؟ "


.....
♡'・ᴗ・'♡

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now