PART_18

693 129 21
                                    


......
.........
................

دوای گریـانێكی زۆر تای منی برده‌ باخـچـه‌ی ئۆتێله‌كه‌ ... كه‌مێك هێور بـوومه‌وه‌ و هه‌ناسه‌كانم ڕێك ده‌كـرده‌وه‌ , وه‌  كـه‌مێك هـه‌وای ده‌ره‌وه‌ سـارد بـوو
تای چاكه‌ته‌كه‌ی كـرده‌ سه‌ر شانـم , بۆ ئه‌وه‌ی سـه‌رمام نه‌بێت :)

بـه‌ڕاستی شته‌كان زۆر بـه‌خێرایی ڕووییـاندا ... وه‌ دڵنیـام مینجیم زۆر غـه‌مبار كـرد..!
نـه‌ ده‌بـوایه‌ هاوارم به‌سـه‌ریدا بكـردایه‌ و قسـه‌ی ناشرینم پێی بـووتایـه‌.

مـن هـه‌ڵه‌م ...

ڕاسته‌ من هـه‌ڵه‌م..!

نه‌خێر من هه‌ڵه‌ نیم!

ئاای خودایه‌ مـن كه‌ی ڕزگـارم ده‌بێت له‌م كـاره‌ ؟!

(;'༎ຶٹ༎ຶ')

ده‌ره‌وه‌ كه‌مێك شنـه‌بای هـه‌بـوو كه‌ قـژه‌ ئـاڵۆزه‌كـه‌مـی  ده‌جـووڵانده‌وه‌.... له‌ دارو دره‌خته‌ بـێ گـه‌ڵاكـانم ده‌ڕوانی .. كـه‌ شنـه‌باكه‌ زۆر به‌هێواشی لقـی داره‌كانی ده‌لـه‌رانده‌وه‌.

بـه‌ڕاستی من زۆر حـه‌ز به‌م جۆره‌ كه‌ش و هـه‌وایه‌ ده‌كـه‌م.

تای: "كـارینا ئێستا باشتـری؟"

تای پرسیاری لێده‌كـردم له‌ كـاتێكدا پـاڵكه‌وتبـوو له‌سه‌ر چیمـه‌نه‌كه‌ و سه‌یری ئـاسمانی ده‌كـرد!

من سه‌یری تایم كـرد ئه‌و ته‌نها سـه‌رنجی له‌سه‌ر مانگ و ئه‌ستێره‌ دره‌وشـاوه‌كانی ئـاسمان بـوو كـه‌ ده‌متوانی له‌ چـاوه‌كانی تای ئاسمان ببینم كـاتێك چـاوه‌كانی‌ وێنه‌ی ده‌دایه‌وه‌..

هـه‌روه‌ها منیش له‌ تـه‌نیشتی تای پـاڵكه‌وتـم و سـه‌یری ئاسمانم ده‌كـرد , ئـاسمان سـاماڵ بـوو كـه‌شه‌كه‌ی زۆر فـێنك و بێده‌نگ بـوو ... تـه‌نها بۆ چـه‌ند سـاتێك چاوه‌كـانم داخسـت ...
بـه‌هیوای ئه‌وه‌ی هـه‌رگیز هـه‌ڵنـه‌ستمه‌وه‌!

هـه‌ستم به‌ هه‌موو شتێكی ده‌وروو بـه‌رم ده‌كـرد ته‌نـانه‌ت هه‌ستم بـه‌ هـه‌ناسه‌كانی تایـش ده‌كـرد ...

تای: "كـارینا!"
بـه‌ده‌نگه‌ قوڵه‌كه‌ی پرسیاری كـرد.

كارینا: "هم؟"
مـن چاوه‌كانم داخستبـوو حـه‌زم نه‌ده‌كـرد بیكـه‌مه‌وه‌!

تای: "تـۆ ده‌زانیت من خوشكم نـییه‌؟ .... تـۆ له‌ جێگـای خـوشكمی؟!"

من چاوه‌كانم كرده‌وه‌ و سه‌یری تایـم ده‌كـرد ئـه‌ویش بـه‌ هـه‌مان شێوه‌ سـه‌یری منـی ده‌كـرد... ئـه‌و قسه‌ له‌ ناكاوه‌ چی بوو؟!

تای: "كارینا.... تۆ هیچ هه‌ستێكی دیكـه‌ت هـه‌یه‌‌ بۆ من؟!"

من زه‌رده‌خـه‌نه‌یه‌كم پێشكـه‌شی كرد و ئه‌ویش زه‌رده‌خـه‌نه‌ی بۆ كـردمه‌وه‌!

كارینا: "بـه‌ دڵنیاییـه‌وه‌ نـه‌خێر"

هه‌تا كـه‌مێك ئه‌و هه‌ر سه‌یری ده‌كـردم دواتر قسه‌ی كـرده‌وه‌.

تای: "كـه‌واته‌ له‌ مه‌ودوا بـا وه‌كو خوشك و برا ڕه‌فتار بكـه‌ین!"

من كه‌مـێك پـێكه‌نیم و سه‌یری تایم كـرده‌وه‌ ...

كارینا: "هههه‌ بێگومان تـۆ دڵـخۆشكـه‌ره‌كه‌ی ژیـانمی!"

ئـه‌و زه‌رده‌خـه‌نه‌یكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كـردم منیش زه‌رده‌خه‌نه‌م بۆ ده‌كـرده‌وه‌ ... بـه‌ڕاستی ئه‌و نه‌وه‌ك برا به‌ڵـكو پشـت و په‌نامـه‌ من ناتـوانم بێ ئـه‌و له‌م گـه‌شته‌ بـه‌رده‌وام بـم !!.

تای سه‌یری ئاسمانی كـرده‌وه‌ و چـاوه‌كانی داخـست .. منیش هـه‌روه‌كو ئـه‌و چـاوه‌كانم داخست .. هـه‌تا دوای خوله‌كێك گوێم له‌ ده‌نگی تای بـوو.

تای: "ده‌مه‌وێ ئه‌م دوو ڕۆژه‌مان بـه‌بێ دۆزینه‌وه‌ی ئـه‌و كـوڕه‌ بـه‌سـه‌ربـه‌رین!"

كارینا: "همم... باشـه‌"
زۆر به‌ هێمنییه‌وه‌ وه‌ڵامیم دایـه‌وه‌ چونكه‌ به‌ڕاستی نـامه‌وێت بـاسی ئـه‌و كـوڕه‌ نـه‌فره‌تییه‌ بـكات.

تای: "ده‌مه‌وێـت سبـه‌ی شـه‌و بچین بۆ ئـاهه‌نگێكی شـه‌وانه‌ .. چونكه‌ به‌ڕاستی ده‌مێـكه‌ نـه‌چوومه‌!"

ئـه‌و ده‌یویست بچین بۆ ئاهه‌نگـی شه‌وانه‌ .. بـه‌ڕاستی من حـه‌زم له‌ ئاهه‌نگـه‌ , بـۆیه‌ به‌ دڵخۆشییه‌وه‌ وه‌ڵامم دایـه‌وه‌ ... كـه‌ هێشتـا چاوه‌كانم داخرا بـوون!

كارینا: "ئێ .. زۆر بـاشه‌"

دوای چـه‌ند خولـه‌كێكی زۆر ... بـێ ئاگـا بـووم له‌ هـه‌موو شتێـك ... تـه‌نها گـوێم له‌ تای بـوو كه‌ ده‌یووت: "دڵـنیام كـه‌ ده‌یدۆزیته‌وه‌!"
دوای ئـه‌وه‌ چـوومه‌ نـاو دونیای خـه‌ونـه‌كان..



..........
.................
.......................






👉🏻👈🏻

𝑁𝑜 𝐶𝑜𝑚𝑚𝑒𝑛𝑡 ❦
ڤۆت له‌بیـر نه‌چێ 🫠✨

423 Words

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now