ـــــــــــــــــــــــــــــ
ــ
دوای چـەند کاتژمێرێك لە خەو ھەستـام و دانیشتم ،
تایھیۆنگ زۆر ماندوو بـوو کەوتبــووە ناو خـەوێکــے قوڵەوە
من خـەوم لێنەئـەکەوتەوە نەمدەزانی خـۆم بە چییەوە سـەرقاڵ بکـەم،بـۆیە مۆبایلەکـەم دەرھێنا و سـەیری کاتژمێرم کـرد
کـە ١١ و ٢٥ خولەکـی شەو بوو، ئێمە لەبـەر ماندووێتی
ھـەر لە ئێوارەوە خـەومان لێکـەوتبـوو، سـەیری مۆبایـلەکـەم دەکـرد...لە ناکاو پـەنجەم بەر کامێراکـە کەوت من دەتوانم وێنـە بگـرم؟
کـامێراکـەم کردە سەر تایھیۆنگ ..!
زۆر جــوان خەوی لێکـەوتبـوو !وێنەییم گـرت و زەردەخەنەیەکم کـرد بـەڕاستی ئەو کوڕێکـی زۆر جوانە..!
ھـەر سەرقاڵی مۆبایلەکـەم بـووم گوێـم لە دەنگی پێی کـەسێك بـوو لە دەرەوە کە بەرەو ژوورەکـەی ئێمە دێت.!!
مۆبایـلەکـەم لابرد و وەستـام سەیری دەرگاکـەم دەکرد کـە توانیم
پێڵاوێکــی پیاوانە ببینـم کـە لە پشـت دەرگاکـەوە وەستـاوە و لەناکاو لە دەرگـا درا!!مـن کەمـێك ترسـام .. بـەھێواشی بانـگـی تایھیۆنگم کـرد: "تایھیۆنگ ... تایھیۆنگ ھـەستە"
تایھیۆنگ ھێـواش ھێـواش چاوەکانی کـردەوە و سەیری منی کـرد و پرسیاری کرد: " چییـە؟!"
کارینا: "ھـەستە یەکێك لە دەرگا ئەیات "
تایھیۆنگ خێـرا ھەستایـەوە و بـەرەو لای دەرگاکـە ڕۆیشـت من تایھیۆنگم بینی کـە وردە وردە دەستــی برد بۆ گـرفانی دواوەی و دەمانچـەکـەی گـرت! ٠
بەڕاستـی زۆر دەترسـام منیش چەقۆکـەم دەرھێنـا و بەدەستمـەوە بـوو ، تایھیۆنگ دەرگـاکـەی کردەوە!٠
ئــۆۆف نـەفرەت ! ... ئـەو پیاوێك بـوو کە پارەی شـەوانی شەمەندەفەرەکـەی وەردەگـرت، تـایھیۆنگ چەند بڕە پارەیـەکی یا بـەپیاوەکـە و دەرگـاکەی داخست ..!
کارینا: "بەڕاسـتی زۆر ترسام.."
تـایھیۆنگ ھیچی نەوت و لەبەرامبـەرم دانیشت و سـەیری چـەقۆکەی دەستی دەکـردم!٠
تـایھیۆنگ: "ئـەوە چییە بـە دەستەوە؟"
کارینا: "چـەقۆیـە!"
تایھیۆنگ: "ئـەزانم چەقۆیە بەڵام بـۆچی بەدەستەوەیە؟!"
من کەمێك بێدەنـگ بـووم بەڵام دواتر وەڵامم دایـەوە: "ئـەو چەقۆیە ... ھی ھانیۆلی ھـاوڕێم بـوو کە لەخانەی بێسەرپەرشتان پێـکەوە بـووین وە زۆربەی کـاتەکان پێکـەوە بەسـەرمان دەبرد ... ھـەتا وای لێھـات بـووین بە دوو خوشکـی خۆشـەویست کـەھەمیشە گفتوگۆمان دەکـرد و دەنگی پێکـەنینەکانمان کـۆتایی نەدەھـات .. ، تـا دوای چـەند ساڵێك ئافرەتێك ھـات و ھانیۆلـی وەکـو کـچی خۆی بـرد، جا پـێش ئـەوەی ھانیۆل بڕوا ئـەم چەقۆیەی یـا بـەمن بـۆ پـارێزگـاری کردن لەخـۆم چونکـە ئەو کاتە کـەسـانێکـی زۆر خراپ ھـەبوون لە خـانەکـە ، .... من پێم خۆشبـوو کـە ئـەو دەڕوا و خـێزانێکـی نوێی بـۆ دروست دەبێ ...،بەڵام لە شتێك دەترسـام کە لە ڕاستیشدا ڕوویدا..!"
دوای کـەمێك لە بێدەنگـی تایھیۆنگ پرسیاری لێکـردم: "لـهچـی دەترسـای؟!"
مـن سـەیری چەقۆکـەی نـاو دەستم کـرد و بیـرم دەکـردەوە ..!
کـارینا: "لـەوە دەترسام کـە ھانیۆل بڕوا و دووبـارە نەیبینمـەوە ..!!"
Vote & folow me please ⍟✔︎
YOU ARE READING
LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎
ChickLit{كـۆتایـی هاتـووه} "چــے؟! مــن؟ ..... من کوڕەکەت بدۆزمەوە؟! .... ئایا من دەتوانم ئـەو بـدۆزمەوە؟،.... گەڕان بە وڵاتاندا و دۆزینەوەی کوڕەکـە ... کارێکــی ئـاسانە؟،. هیچ شتێك بێ ههوڵدان نایهته دی , دڵنیابه تۆ دهتوانی ئـهو كاره ئـهنجام بده...