PART_15

704 138 11
                                    



ڤۆت له‌بیر نه‌كه‌ی 🥺⭐️





.............
..........................................................
.............

له‌ناو بازاڕدا بـووین  بازاڕیمـان ده‌كـرد ... تای نـه‌ده‌وه‌ستـا له‌ بـه‌سه‌رهاته‌ كـۆمیدییه‌كـانی .. :)
بـه‌ڕاستی من نه‌مده‌زانی بـه‌سه‌رهاتـه‌كانـی به‌وشێـوه‌یه‌ پێكه‌نینـاوییه‌..!

تایهیۆنگ: "ئیتر كه‌وتم به‌ ده‌ما و هه‌مووان ده‌ستیان كرد به‌ پێكه‌نین"
تایهیۆنگ وای وت كاتێ پێده‌كه‌نی...

من نه‌مده‌تـوانی له‌ پێكـه‌نینه‌كانم بوه‌ستم .... بـه‌ڕاستی وا هه‌ستـده‌كه‌م ئه‌مرم!

كارینا: " ئاای تای .... بابڕۆین بازاڕییه‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ین وه‌ دواتر بڕۆینه‌وه‌ بۆ ئوتێل‌.."

دوای ئـه‌وه‌ به‌رده‌وام بووین له‌ ڕۆیشتن له‌ ناو بازاڕدا .. هه‌وایه‌كی زۆر خۆشی هه‌بـوو , زۆر كه‌سی لێ نه‌بوو ..!
وه‌ دواتر چوومه‌ دوكانێك .. هۆدییه‌كی زۆر جوانم بینی ..! , تای له‌ ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ وه‌ستابـوو ... چاوه‌ڕێی منی ده‌كرد تاوه‌كو جلێك هه‌ڵبژێرم..!!

؟؟؟: "مینجی زۆر حه‌زی به‌م جۆره‌ بلوسانـه‌ ده‌كـرد..!!!!!"

دوو ئافره‌ت له‌ ته‌نیشتمدا بـوون ... سه‌باره‌ت به‌ شتێك قسه‌یان ده‌كـرد.. ئافره‌تێكیان ناوی مینجی هێنا..!؟
من كه‌مێك شۆك بـووم سه‌یری ته‌نیشتم كرد ... , ئافره‌ته‌كه‌ی تریش وه‌ڵامی دایه‌وه‌!

؟؟؟: "من زۆر بیریده‌كـه‌م ئـه‌و تاكـه‌ خوشكــم بوو و هیچـی تر , ده‌مه‌وێ بچم بۆ كۆریا , ... بۆ لای مینجــی.."

بۆ ساتێــك هه‌مــوو شتێــك بێده‌نـگ بوو.......
ئایا ئه‌وه‌ ڕاسته‌؟!!!!
من خوشكـه‌كه‌ی مینجیم دۆزییه‌وه‌؟! .. خودایه‌ كـاره‌كه‌م بۆ ئاسـان بكه‌ی..!!!  :(

دوو كچه‌كه‌ جلیان كڕی و ڕۆیشتن .. , من هه‌ر له‌ ناو شۆكدا بووم و بیرم ده‌كرده‌وه‌ خـه‌ریك بـوو مێشكم ده‌ته‌قـی ... من چی ده‌كه‌م؟
ته‌نها سه‌یری هۆدییــه‌كـه‌م ده‌كـرد و له‌ شۆكـدا بووم ! , نازانم چی ڕووده‌دات!؟
بۆ!؟ .... بۆ به‌دوای كچه‌كه‌دا نه‌كه‌وتم!؟

تای: "كارینا !؟ .... چیت هه‌ڵبژارد؟"

من ته‌نها له‌ بیركردنه‌وه‌ بـووم ده‌مویست بڕۆم بۆ لای خوشكی مینجی...
وه‌ ده‌ترسام باوه‌ڕم پێنـه‌هێنێت ..!!!

تای: "كارینا!؟ .... تۆ باشیت؟"

تای ته‌نها سه‌یری ده‌كردم به‌ ڕووخسارێكی سه‌رسوڕمانـه‌وه‌ ..! ... من خێرا هۆدییه‌كه‌م دانـا و ... ڕامكرد!!!!!
به‌ ناو بازاڕدا ڕامده‌كرد !!!... خێرا لێدانه‌كانی ترپه‌ی دڵم نه‌ده‌وه‌ستان!
له‌ ناكاو خۆم كێشا به‌ پیاوێكی پیردا كـه‌ گۆچانێكی به‌ ده‌سته‌وه‌ بـوو ,
كه‌وته‌ سـه‌ر زه‌وی..!!!

من كاتی ئـه‌وه‌م نه‌بوو داوای لێبــوردنی لێ بكـه‌م و یارمه‌تی بده‌م له‌ هه‌ڵستاندنه‌‌وه‌ سه‌ر پێ ... ئــاوڕم نه‌دایه‌وه‌ خێرا ڕامـده‌كــرد ...
وابزانم ئـه‌وه‌!!!
دۆزیمه‌وه‌..!

تای: "كارینـــاااااااا ... بوه‌ستـه‌ بۆ كوێ ده‌ڕۆۆۆۆی!؟"
تای له‌ دووره‌وه‌ هاواری ده‌كــرد بۆم .. ببوره‌ تای ناتوانم!

خێرا چووم بۆ لای كچه‌كه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریدا وه‌ستــام .. ئه‌و سه‌رنجی كه‌وته‌ سه‌ر من .... ئێستا من چی بڵێم!؟

؟؟؟: "فه‌رمــوو؟"

كه‌مێك هه‌ناسه‌كانم ڕێك بـوونه‌وه‌ , چی له‌ گه‌روومدا هه‌بوو قوتمدا.. بیرم له‌ وشه‌یه‌ك ده‌كرده‌وه‌ تا بـه‌و كچه‌ی بڵێم!

؟؟؟: "بۆچی وا سه‌یرم ده‌كـه‌ی!؟"

تای هاته‌ نزیك منه‌وه‌ و گوێم له‌ هـه‌ناسه‌ ناجێگیره‌كانی بوو .. ئه‌و زۆر ماندوو بوو به‌ دوامدا ڕایده‌كرد!

تای: "كارینـاا"

تای له‌ دوامه‌وه‌ وه‌ستا بــوو ... خۆم ڕێك كرده‌وه‌ و سه‌یری ناو چاوی كچه‌كه‌م كـرد!!!

كارینا: "مـ مـ مـ مـن مینجی ده‌ناسم"

خوشكی مینجی تووشــی شۆك بـوو !!

؟؟؟: "مینجی؟..."



كـارینا: "بـه‌ڵێ ... مینجی .... ئـه‌و ئافره‌ته‌ی كـه‌ هیچ كه‌سێكتان لـێی ئاگـادار نیــن...!!!"




᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾᯾


هااای ژه‌ماعه‌ت ... 😃
ده‌مێ بوو‌ پاڕتی تازه‌م بڵاو نه‌كردبۆوه‌..😒
ئێ چی بكه‌م به‌قورئان مه‌كته‌بم هه‌بوو جا ئیمتیحان مێشكت
سفر ئه‌كاته‌وه‌ 🐸

جا سوپڕایزم هه‌یه‌..!!!🙃✨

چیرۆكی تازه‌ و شتی وانییه‌! 🐒🤦🏻‍♀️

سوپڕایزه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌وێ ئه‌م چیرۆكه‌ زوو ته‌واو بكه‌م ئیتر له‌وانه‌یه‌ هه‌فته‌ی دوو جار پاڕتی نوێ بڵاو كه‌مۆۆۆۆ..🐸🚬

وه‌ ڵه‌وانه‌یه‌ ڵه‌‌ پاڕطی 20 جۆنگكوك بێطه‌ ناو وه‌ضعه‌كه‌وه‌ 🦧🌚
جا چاوه‌ڕوان بن تا سه‌رتان سپی ئه‌بێ💔🙎🏼‍♀️

بــــااااااااااااااااای 🦋✨


꧁☀︎︎꧂

LO̸ST BO̸Y |𝐽.𝐽𝐾|✔︎Where stories live. Discover now