:
:
:
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
:
:
:سیئۆل کاتژمێر ١٠ بەیانی
چاوەکانم داخستبوو بەهێمنیەوە ئەو هەوایەم هەڵدەمژی کەوەک هەواڵهێنەرێکەو پێتڕادەگەیەنێ ئاگاداربە وەرزی سەرماو سۆڵە نزیکە..
«کچەکەم ئەتوانی پەنجەرەکە دابخەیت نامەوێت دووبارە نەخۆش بکەویتەوە»
برۆکانم گرژکرد بەهۆی تێکچونی ئەو هەستەخۆشەم بەدڵشکاویەوە پەنجەرەکەم داخستەوە سەیری پورە لووسیم کرد کەوا خەریکی ڕێکخستنی بێدەکەم بوو هەرزوو زەردەخەنەیەکی نەرم نەخشا بەسەرڕوخسارمەوە کاتێ بیرم کەوتەوە پورە لوسی چۆن گرینگی بەمن دەدات ڕاستە من هەرلەمنداڵیەوە دایکم لەدەست داوە بەڵام پورە لوسی وەک دایکێکی میهرەبان مامەڵەی لەگەڵ کردووم کاتێ منی بینی چاوەکانی بریسکانەوە دەستی لەسەر دڵی دانا
«ئای خوایە کاتێ بەم شێوەیە سەیرم دەکەیت ڕێک خاتو هانام بیردەکەوێتەوە»
بەئاهێکی پڕحەسرەتەوە لەسەر بێدەکە دانیشت وەک ئەوە چەندەها خەمی لەسەر شانەکانی بێت..
پورە لوسی هەمیشە پێمدەڵێت کەوا من زۆر شێوەی دایکم دەدەم بەڵێ ئەوە ناوی ئەوە هانا..
بەهێواشی لێی نزیک بومەوە دەستم لەسەر شانی دانا کاتێ تێبینیم کرد گریاوە
بەخێرایی فرمێسکی سڕی
«ببورە کچم نەمویست بیرت بخەمەوە»
«کێشە نیە پورێ لەوکاتەوەی بیرمە تۆ جێگای دایکیشمت بۆگرتومەوە.»
«سەربەرزم بەمە..»
بەخێرایی ڕاچڵەکیم بەچاوی زەقەوە لەپورە لوسیم دەڕوانی ئەویش بەهەمان شێوەی من کاتێ گوێم لەهاواری باوکم بوو..

YOU ARE READING
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...