.
.
.
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
.
.
.
ئەو کوڕە دەستەکانی لەنێو گیرفانی ناوەو بەکڵاوەکەی سەری ڕووخساری داپۆشیووە لەبەردەم خۆیەوە نوزە نوزی گۆرانیەدڵخوازەکەی دێت..
هەفتەیەک دەبێت چاوی بەدوانەکە نەکەوتووەتەوە دەیەوێت بروات و لەحاڵیان دڵنیا بێت چونکە ئەم ماوەیە سەرقاڵ بوو بە جێبەجێکردنی کاری جەستە ساختەکان و پەردەپۆشکردنی هەواڵە ڕاستیەکان..
کاتێ نزیک بوویەوە لەخانووەکە کچێکی گەنجی بینی لەبەردەم دەرگاکە وەستابوو بەخۆی و جانتاگەشتەکەیەوە قژێکی زەردی هەبوو یوونگی برۆکانی زیاتر گرژکردوو دەستی دایە چەکەکەی لەدواوەی پانتۆڵەکەیەوە بەرەو لای ئەم کچە ڕۆشت چونکە هەرگیز نەیبینیبوو وەنەیدەزانی کێیە بۆیە گوومانی هەبوو کە یەکێک بێت لەدوژمنەکانیان..
گەرووی پاککردەوەو ڕاستەخۆ لەدوایەوە بەساردی وتی..
«تۆکێیت؟..بۆچی هاتوویت بۆ ئێرە..»
کچەکە ڕاچلەکی و دەستی لەسەر دڵی دانا بەچاوی فراوانەوە سەیری یوونگی کرد
«نەفرەتی منت ترساند..»
ئەوکچە کەزانی یوونگی هەروا بەنامۆییەوە سەیری دەکات بەردەوامیدا بەقسەکانی..
«ئێ لەڕاستیدا تۆ نازانیت خاوەن ماڵ لەکوێنە؟..بۆچی دەرگاکە ناکەنەوە؟..»
«بۆ؟..چپەیوەندیت لەگەڵ ئەوان هەیە؟..»
یوونگی تێبینی کرد ئەم کچە خاوەن دووچاوی شینیش بوو شێوەی زۆر بەکەسێک دەچوو کە نەیدەتوانی بەتەواوی هەڵیبێنێت..
«ئەرێ تۆ تەسکەرە بۆمن دەردەکەیت یان چی؟..من هاتووم بۆلای خوشکەکەم لیانا..پێمبڵێ تۆ کێیت؟..»
یونگی بەخێرایی چەکەکەی دەرهێنا لەبەردەم ئەم کچەدا ڕایگرت..
«پێتوایە درۆ بۆ کێدەکەیت لیانا هیچ خوشکێکی نیە وە ئەو مردووە خێرا لێرە بڕۆ...»
YOU ARE READING
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...
