𝑪𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 9

2.3K 329 102
                                    











«هێی هەڵسەوە...»

لیانا لەگەڵ ئەم دەنگەدا بەخێرایی چاوەکانی کردەوە سێ ئافرەتی بینی کەبەسووکایەتیەوە سەیری دەکەن بەلاوازی هەڵساوە لەبەردەمیان وەستا..
یەکێکیان کەڕووخساری لایەک تاتۆی ماری لەسەربوو دانیشتبوو وەجگەرەکەی هەڵدەمژی...

«ئەو منداڵ دیارە...تەمەنت چەندە؟..»

لیانا بەترسەوە وەڵامی داوە..

«..ه..هەژدە.. ساڵم..»

بەقێزەوە سەیری کردوو هەڵمی جگەرەکەی لەدەمیەوە فڕێدایەوە دەرەوە..

«بۆچی وەک بێزمانێک وەڵامدەدەیتەوە..»

یەکێکی تریان کەشێوەیەکی تەواو خانمانەی هەبوو جیاواز لەوەی تر بەڵام ناخی شەیتان بوو هەردوو پەنجەی بەچاوەکانی خۆیدا هێناو وتی..

«باوەڕ ناکەم ئەم منداڵە دەبێت بەخاتوونی گەورەی ئەم کۆشکە...»

«دەتەوێت بکەویتە ژێر دەستیەوە ڕیوجین؟.»
ڕوخسار تاتۆکە وتی..

جگەرەکەی فڕێداو بەگاڵتەوە سەیری پەنجەکانی خۆی دەکرد..

«بەپێی ئەوەی خوشکی جیۆنم.. من نیتالیم..هەرنەبێت دەتوانم خواستەکانم بەجێبهێنم...»

هەڵساوە بۆماوەی چەند چرکەیەک بەتیژی سەیری نێو چاوەکانی لیانای کرد..

«هیوای سەلامەتیت بۆدەخوازم بەدبەخت..»

ڕیوجین بەگرژیەوە لەدوای ئەودا ڕۆشتە دەرەوە..

مینجی. کەئافرەتێک بوو نەدەتوانی بەتەواوی لەمەبەستەکانی بگەیت ئەو ئاڵۆزترینی نێو خێزانی جیۆن بوو ئایا ئەویش هەروەک ئەو بەدوای موڵک و سامانی خێزانی جیۆنەوەیە؟..ئەوەیان هیچ کەسێکیان نازانن..

چاوەکانی کەوتنە سەر ملی لیاناو بەساردی وتی..

«دیارە بەرلەهاتنت مامەڵەیەکی باشت لەگەڵ نەکراوە..»

لیانا چاوەکانی دەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسکەوە..

«بەهەرحاڵ من مینجیم خێزانی کیئوون..

ئەو پیاوەی کەلەسەر کورسیەکەیدا کەوتووەو کەمئەندامە..

بەشێوەیەکی سووکایتیەوە. وتی.

لیانا ئەم پیاوەی بیرکەوتەوە بەڵام لای سەیربوو بۆچی هاوسەرەکەی بەم شێوەیە باسیدەکات..

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now