![]()
Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.
ناڵەیەکی نزمی کرد هەرکە چاوەکانی کردەوە چەندجارێک تروکاندی بۆئەوەی بینینی ڕوونبێتەوە سەقفێکی سپی بەرچاوەکانی گرت هەرکە بۆنە تیژەکەی نەخۆشخانە بەرلووتی کەوت برۆکانی گرژ کرد وەدەستە بڕاوەکەی بەرز کردەوە بینی کەچۆن پێچراوتەوەو سەیرێکی چواردەوری کرد بەڵام هیچ کەسێکی نەبینی..
دەرگاکە کرایەوە جۆنگکووک مۆبایلەکەی لەبنگوێی بوو کەقسەی لەگەڵ کەسێکدا دەکرد..
هەرکە چاوەکانی ئەوی بینی لەشوێنی خۆی وەستا بێئەوەی هیچ شتێک بڵێت لەکاتێکدا کەسەکەی دواوەی پەیوەندیەکە بەبەردەوامی ناوی دەهێنا وەلیاناش بێکاردانەوە بەڕوخسارێکی ساردەوە سەیری دەکرد..
«جۆنگکووک گوێت لێمە؟..»
هەناسەیەکی دایەوەو وتی..
«دواتر پەیوەندی دەکەمەوە..»
لەتەنیشتی دانیشت و بەهێمنی دەستەبریندارەکەی گرت و پاشان وتی..
«ئایا ئازاری هەیە؟..»
دلیانا بەخێرایی دەستی لەنێو دەستەکانیدا دەرهێنا و وتی..
«بۆچی گرینگە لەلات؟..تەنها پێمبڵێ دەتانەوێت چیترم بەسەر بهێنن؟..بۆچی واز لەمن ناهێنن ئێوەی دڕندە هەمووتان وەک کابووسی ژیانی من وان..»
بەتوندی چاوەکانی داخست ئەو ڕقی لەوەیە کاتێک بەدرندە ناوی دەهێنێت ڕقی لەوەیە کەهەست بەگرینیدانەکانی ناکات بۆئەو..بەززر دەیەویست دان بەخۆیدا بگرێت بەڵام بەڕاستی ترسا لەوەی شتێک بەسەر ئەودا بێت..
«بێدەنگبە..ئەوە ڕاستە هەڵەی منە نەدەبوو بەتەنیا تۆ جێبهێڵم..»
لیانا هاواری کرد گریا فرمێسکەکان لەچاوەشینەکانی دەکەوتنە خوارەوە..
«من پێویستم بەوە نیە تۆ لەلام بیت..من دەمەوێت بگەڕێمەوە لای باوکم..بوونی تۆ لای من هیچ شتێک ناگەیەنێت..»

STAI LEGGENDO
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...