𝑪𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 4

3.1K 465 102
                                        







خەیاڵبکە..تەنها چێژببینە....






لیانا بەردەوام بوو لەڕۆشتنەکەی بەترساویەوە لەشوێنی خۆی دانیشت هەناسەی قورسی دەدایەوە

«من لەکوێم؟..»

«تۆ لەوڵاتێکی تری...»

بەترسەوە هەڵساوە سەیری دواوەی کرد جۆنگکووک پشتی بەدارەکە داوەو قۆڵەکانی لێک ئاڵاندووە..

«بەنەفرەت بن ئێوە کێن؟..بۆچی منت هێناوە بۆ ئێرە چیتان دەوێت؟..»

برۆیەکی بەرز کردەوەو وتی

«تۆ..هەربەسادەیی تەنها ئەوە.»
لیانا چەند هەنگاوێک گەڕایەوە. دواوە..

جۆنگکووک بەدەنگە گڕەکەی پێداگری کرد..

«دەتەوێت بۆ کوێ بڕۆیت؟..وندەبیت تۆ نازانیت شوێنەکەش کوێیە تۆ هیچ شوێنێکت نیە..تەنها لای من..»

لیانا بەتوڕەیی سەیری نێو چاوی کرد..

«بڕۆ بۆدۆزەخ..»
دەستی کرد بەڕاکردن جۆنگکووک لایەکی لێوی بەرز کردەوە لەگاڵتە جاڕیدا..

«هاە..کچی ساویلکە..گاڵتە دەکەیت؟..»



لیانا بەتوندی لەدواوە قۆڵی گیرا ویستی بەردەوام بێت لەڕاکردن بەڵام قاچی وەرگەڕاو کەوت ە سەرزەویەکە وەئەوپیاوەی ڕاکێشا و کەوتە سەرجەستەی .
«قاچم..»

جۆنگکووک بەرز بویەوەو بەدەستەکانی لەسەر زەویەکە بەندی کرد لەهەردوولادا..

«دەبینی ڕاکردن هیچ سوودێکی نیە..»

لیانا بەدەستەکانی پاڵیدەدا..

«لاچۆ ڕێگامبدە بڕۆم..»

دەستی بەڕووخساریدا هێنا تاوەکوو ڕوخساری گرت بەدەستی و سەری لارکردەوە کاتێ لێوی نزیک کردەوە لەهیئەو بەنەرمی وتی..

«نەخێر ئازیزەکەم..نەخێر.»

لیانا بەتوندی ڕوخساری سوڕاند جۆنگکووک بزەیەکی بەفیزی کردوو هەڵساوە قۆڵی لیانای گرت یارمەتیدا هەڵسێتەوە..

لیانا کاتێ قاچی دانا ناڵەیەکی بەئازار لەدەمی دەرچوو جۆنگکووک سەیری قاچی کردوو لەژێر لێوەوە نەفرەتی کرد دەستی خستە ژێر ڕانیەوەو بەرزی کردەوە..

«تۆ..دامگرە من خۆم دەڕۆم.»

جۆنگکووک بەتوندی سەیری ڕووخساری کرد لیانا بەو تێڕوانینە سووربوویەوەو سەیری لایەکی تری کرد..
«بێدەنگبە... دەبینی؟..تەنها شتەکان خراپ دەکەیت..»











 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now