Chapter 14

2.2K 330 70
                                    


Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


«تۆ مێشکت لەدەست داوە؟!.»
بەتوڕەیی لەبەردەمی وەستا لەکاتێکدا چاوەکانی سوورببونەوە بەهۆی گریانەوە..

«ئەو هۆکاری ئەمانەیە..»
بەتوندی قۆڵی گرت بەڵام ئەمجار کیئوون بەمیهرەبانیەوە سەیری چاوەکانی کرد..

«سەیرکە دەزانیت هۆکاری لەدەستدانی قاچەکانم ئەوە؟..بەڵام هەموو ڕۆژێک بەبێهیوایەوە ژیان دەکەم..دەتەوێت تۆڵەی هۆت بکەیتەوە؟..کەواتە بیکە..»

«بەڵام ئەوە بزانە ئەوکاتە تۆش هیچ جیاوازیەکت نابێت لەگەڵ ئەودا!.»

لیانا بەبەزەییەوە سەیری دەکرد ئەو لەچاوەکانیدا تێکشکاویەکەی دەبینی چۆن دەستەکانی لەسەر قاچە بێدەسەڵاتەکانی داناوەو دەیکوشێت..

هەناسەیەکی دایەوەو کورسیەکەی بەرەو دەرەوە جوڵاند بەڵام بەرلەوەی بڕوات وتی..

«وەک دایکت بەهێزبە ئەو قووربانی زۆریدا لەپێناو تۆدا..ڕێگامەدە بەم شێوەیە قەرەبووی بۆ بکەیتەوە..»

لیانای لەنێو سەرلێشێواندا جێهێشت خۆی ئەو پرسیارانەی کەبۆی درووست بوون ئایا چۆن دەربارەی دایکی دەزانێت؟..

هەموویان خەریکی کۆبوونەوەن دەربارەی کۆمپانیاکەیان کەلەئێستادا بەهۆی پەکەوتنی باوکیانەوە لەباروودۆخێکی ناجێگیردایە جۆنگکووک بەردەوام چەرخەکەی لەنێو دەستیدا دەسوڕێنێت و خەیاڵی لەسەر ئەوان نیە..جۆنگئوون کاغەزەکانی داناو وتی..

«زانیاریەکانمان دزەی پێکراوە لەلایەن کارمەندەکانمانەوە پۆلیس هەوڵی بەدەستهێنانی بەڵگە دەدات ئەوە زیانێکی زۆری هەیە بۆ کۆمپانیاکەمان..»

یونگی دەستەکانی بەتوندی کووشی..

«ئێمە ئەم ماوەیە سەرنجمان لەدەستداوە بەهۆی بارودۆخی باوکمەوە سوێند دەخۆم هەموویان پەشیمان دەکەمەوە لەوە..»

«سەرەتا پێویستە بزانین دوژمنەکەمان کێیە و ئامانجی چیە.»
هەموویان سەرنجیان کەوتە سەرجۆنگکووک لەگەڵ قسەکەی

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now