𝑪𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 3

3.1K 450 101
                                        




خەیاڵ بکەو چێژببینە...



پیاوەکان خەریکن خۆیان ئامادەدەکەن و چەکەکانیان کۆدەکەنەوە یونگی کاتێک بەوردی سەیریان دەکات و وتی..

«کوڕینە ئامادەن؟...»

هەمویان بەڕێکی وەستان و هاواریان کرد..

"Yes boss..."

«کەواتە بڕۆنە ناو ئۆمبێلەکان..

سەیرێکی جۆنگکووکی کردوو وتی..

«جۆنگ..تەنها کچەکە ببە ئەوانیتر ئەرکی منە..»

جۆنگکووکیش بزەیەکی فێڵکەرانە لەسەر ڕوخساری نەخشاو وتی

«منیش هەرئەوە دەکەم هەرچەندە کەمێک بێزاری دەنوێنێت..»
وە چەکەکەی خستە دواوەی پانتۆڵەکەیەوە
بەیەکەوە لەگەڵ یونگی ڕۆشتنە نێو ئۆتۆمبێلە ڕەشەکەیان و بەڕێکەوتن..















لیانا بەدزیەوە وەک مشکێک بەنێو چێشتخانەکەدا دەگەڕێت.بۆ ئەو کێکە شلیکەی کە پورە لوسی دروستی کردووە لەکۆتایدا لەنێو ساردەکەرەوەکەدا دۆزیەوەو بزەیەکی سەرکەوتنانەی کرد و لەسەر مێزەکەی دانا پارچەیەکی خستە نێو دەمیەوە چاوەکانی لەخۆشیدا داخست پورە لوسی بەخێرایی خۆی کرد بەچێشتخانەکەداو لیانا بەخێرایی هەڵسایەوە

«ببورە پورێ بەڵێن دەدەم چیتر نایخۆم..»



پورە لوسی بەتوندی شانی گرت و وتی

«نەخێر کچم کاتی ئەوە نیە تکایە ئێستا دوام کەوە..»..

دوای ئەوەی لیانای بردە ژوورەکەی لیانا بەردەوام بوو لەپرسیارکردن

«تکایە چیڕویداوە تۆ دەمترسێنی..»

«سەیرمبکە کچم گەر هەرشتێک ڕوویدا تۆ لەم ژوورە نایەیتەدەرەوە بەباشی خۆت بشارەوە لەژێر جێگاکەت یان لەدەست شۆرەکە..»

«ب..بۆچی.تکایە چیبوە ئەی باوکم؟..»

«باوکت باشدەبێت تۆ ئێستا ئەوەبکە کەپێمووتی..»

بەتوندی لەباوەشی گرتوو و ڕۆشتە دەرەوە دەرگاکەی قفل دا لیانا خۆی لەنێو دۆڵابەکەیدا شاردەوە لەپشت جلەکانەوە دوای کەمێک دەنگی تەقەو چەکەکان ئەوناوەی گرتەوە بەتوندی دەستی لەسەر دەمی دانا دووبارە هەمان ڕووداوی منداڵی ڕوودەداتەوە..

دوای ماوەیەک لەم دەنگانە گوێی لەشکانی دەرگای ژوورەکەی بوو گریانەکەی زیاتر بوو توندتر دەمی گرت بۆئەوەی هیچ دەنگێک دەرنەکات گوێی لەهەنگاوی قاچی ئەو کەسەبوو لەژوورەکەیدا دەخولایەوە..

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Место, где живут истории. Откройте их для себя