ڤۆت وکۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم..
![]()
Oops! Ang larawang ito ay hindi sumusunod sa aming mga alituntunin sa nilalaman. Upang magpatuloy sa pag-publish, subukan itong alisin o mag-upload ng bago.
دەستەکانی لەسەر کەمەری کچەکەیدا جێگیر کرد چونکە لیانا بەتەواوی سەرخۆشببوو..
«تۆ نەدەبوایە لەم کاتەدا بخۆیتەوە..»
لیانا بەدەستەکانی ڕووخساری گرت و کوڵمەی پرهەوا کرد..
«بەڵام من دڵم خۆشە وەک ڕۆشتنە سەر هەورەکان وایە لەگەڵ تۆ..»
جۆنگکووک برۆکانی لەسەرسامی بەرز کردەوە هەرگیز چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد لیانا کاتێ سەرخۆشە ڕەفتاری بەم شێوەیە دەبێت بەڵام بەجۆرێک ئەم کەسایەتیەی ئەوی بەدڵ بوو..«سەیرکە جۆنگکووک قازەکان دەفڕن لەسەر سەرت..»
جۆنگکووک بەزۆر پێکەنینەکەی گرتبوو.«لیانا من هیچ قازێک نابینم..»
لێوی هێناخوارەوە وەک منداڵێک..
«بڕۆ لێم دووربکەوە تۆ منت خۆشناوێت..»
جۆنگکووک چاوەکانی کەوتنە سەر چەند پیاوێک کەلەلایەن مامیەوە نێردرا بوون قۆڵی لیانای گرت و لەسەر کورسیەکە داینیشاند..«سەیرکە کچێکی ئاقڵبەو لێرە مەجووڵێ تا من دەگەڕێمەوە..»
لیانا چاوەکانی پڕئاو بوون بەنزمی وتی..
«کەواتە بەڕاستی جێمدێڵی؟..»
بەڵام جۆنگکووک ئاگاداری ئەو نەبوو وەربەرەوی لای کۆمەڵێک لەپیاوی ڕێکپۆشتە ڕۆشت..
«کارێکی باشتان ئەنجام دا بەڕێز جیۆن..»
ئەو بزەیەکی لاری کرد خواردنەوەکەی وەرگرت..«بێگوومان بەڵام پێموانیە دڵخۆشی هەندێک کەس ڕاستەقینە بێت تەنها ڕووکەشە..»
ئەوان بەشڵەژانەوە سەیری یەکتریان کرد..«مەبەست چیە؟ بەڕێزم ئێمە هەرگیز خیانەتمان نەکردووە..»
لایەکی لێوی بەرز کردەوە..

BINABASA MO ANG
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...