Chapter 24

1.9K 305 135
                                    



ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم...








.
.
.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.





چاوەکانی کردەوە خۆی لەژوورێکی جیاوازدا بینیەوە پێخەفەکەی لەسەر خۆی لابردوو دانیشت کەمێک سەیری ژوورەکەی کرد یونگی لەگەرماوەکە هاتە دەرەوە چاوەکانی کەوتنە سەر لیانا..

«زۆر ترسابوویت پێموایە ئێستا باشتریت..»
لیانا سەرسام بوو بە هەڵوێستی یونگی ئەو کەسێک نەبوو کەبەم شێوەیە گرینگی بەهیچ کچێکی تربدات..
«من..باشم سووپاس بۆ یارمەتیدانم..»

ئەو هەناسەیەکی هەڵمژی و بەرەو دەرگاکە ڕۆشت بەرلەوەی بڕوات وتی..

«لیانا ئاگاداری خۆتبە نەدەبوو دەست لەگەڵ جۆنگئووندا تێکەڵ بکەیت..بەڵام ڕێگریشت لێناکەم بۆ دۆزینەوەی بکوژی دایکت...»

بەجوانی بیرم کردەوە بەڵام نەمدەتوانی بەتەواوی لەمێشکمدا لێیکیبدەمەوە باشە من داوام لەو کرد کەیارمەتیمبدات بەڵام وەک و مەزەندیەک بوو ئێستاش کە ئەو وەک کەسێکی میهرەبان مامەڵە دەکات ناتوانم بەو ئاسانیە باوەڕ بکەم..

ڕۆشتمەوە ژوورەکەم بۆ ئەوەی بەخێرایی خۆم ئامادەبکەم بۆ کۆمپانیا بێگوومان مانەوەم لێرە مەترسیەو باشترە کاتێکی زۆرتر لەدەرەوە بەسەر ببەم گوێم لەدەنگی مۆبایلە نهێنیەکەم بوو لەژێر جێگاکەم برۆکانم گرژکرد وام پێشبینی کرد کەتۆماس بێت بەڵام کاتێک ناوی کەسەکەم خوێندەوە زەردەخەنەیەکی فراوانم کرد..

لیلی...

«سڵاو ئوونی...»
بیری دەنگیم کردبوو ئەو خوشکە بچوکەکەمە خوشکە نهێنیەکەم!..هیچ کەسێک بەو نازانێت ئەو لەدەرەوەی وڵاتەو دەخوێنێت..

«سڵاو لیلی..چۆنیت؟.»

ئەو وادیاربوو لەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانی بێت.

«من باشم ئوونی بەڵام زۆرم بیرکردویت دەمەوێت بەخێرایی ئەم دووساڵەش تەواو بێت و تۆ و باوکم ببینمەوە ئایا باوکم چۆنە؟..»

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now