دوای ئەوەی دەنگی گوللەکان کۆتایی پێهات.. جۆنگکووک هەڵسایەوە چەکەکەی دەرکرد ڕۆشت بۆلای پەنجەرەکەو خۆی خستە پاڵ دیوارەکە سەیری کرد چەند ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی ڕۆشتن لەو شوێنە..
«بەنەفرەت بن..»
گەڕایەوە لای لیانا ئەو بەخراپی دەلەرزی و گوێچکەی گرتبوو قۆڵی گرت و هەڵیساندەوە
«ق.قۆڵت!.»
لیانا بەترسەوە وتی کاتێ قۆڵی جۆنگکووک خوێناوی ببوو ئەوکاتەی کە لیانای لەژێر خۆی شاردەوە بۆ پارێزگاری فیشەکێک بەر قۆڵی کەوت..
«جلەکانت بگۆرە..»
جۆنگککوک بەهەناسە قورسیەوە وتی کاتێ چەند پارچە جلێکی لەنێو دۆڵابەکە دەرهێنا لیانا بەهێواشی وەریگرت و ڕۆشت بۆ گەرماوەکە بۆ ئەوەی بیانپۆشێت..
لەدواوەی جۆنگکووک دەڕۆشت و لەکاتێکدا ئەو لەبەردەمی بوو گەیشتن بەدەرگای سەرەکیو چەندین پیاوی چەکداری بینی..
«مایک.ئەوان کێبوون؟..»
ئەو پیاوە جلڕەشە لەبەردەمی وەستابوو بەدەنگە ترسێنەرەکەی وەڵامی دایەوە..
«گەورەم ئێمە نازانین هیچ کەسێک بەشوێنەکەمان نازانێت!..گەورەم تۆ باشیت؟..»
جۆنگکووک سەیرێکی لیانای کرد کەتەواوی کاتەکە خۆی لەدواوەی حەشارداوە..
«پێویستە ئێستا بڕۆین. »
«فەرمانتە..»
جۆنگکووک قۆڵی گرت
لیانا بەتوندی وەستا
«بوەستە چیڕوودەدات کەمێک بەرلەئێستا خەریک بوو بمرین!..»
جۆنگکووک چاوەکانی سوڕاندوو لیانای بەدوای خۆی ڕاکێشا سەریخستە نێو ئۆتۆمبێلەکەو خۆی ڕۆشتە شوێنی شوفێری...
لیانا بەتوندی دەستەکانی لەنێو یەک گرێدا بوو بەجوانی سەیری ڕێگاکەی دەکرد ئەوێ شوێنێکی چۆڵ بوو چاوەکانی کەوتنە سەر قۆڵی جۆنگکووک خوێن دڵۆپ دڵۆپ دەهاتە خوارەوە سەیری ڕووخساری کرد وەک ئەوەی هیچ کێشەیەکی نەبێت بەچاوەی تیژەکانی سەرنجی لەسەر ڕێگاکە بوو جۆنگکووک لایەکی لێوی بەرز کردەوە
«ئایا تۆ بەردەوام دەبیت لەسەر سەرنجدانم بەمشێوەیە؟..»
لیانا بەخێرایی سەیری جامەکەی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە.
YOU ARE READING
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...
