Chapter20

2.3K 317 133
                                    








My darling..

.
.

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

.
.

چاوەکانی بەشێوەیەکی سارد دەردەکەوتن بۆ بینینی خاوەن چاوە شینەکان کە چەکەکەی لەدواوە لەسەر یونگی ڕاگرتووە بەدەنگێکی تەواو هێمن قسەی کرد کەلە ڕاستیدا خەریک بوو بەتوڕەیدا بتەقێتەوە...

«لیانا ئەو چەکە دابنێ!..تۆ نازانیت خانەوادەکەم لەئێستادا وەک گورگێک چاویان لەسەر تۆیە..»

لیانا بزەیەکی لاری کرد و وتی

«بۆچی تەنها لەبەرئەوەی تەواوی کۆمپانیاکانتان کراون بەناوی منەوە؟..»

جۆنگکووک بەسەرسامی وتی..
«تۆ چۆ..»

یونگی کاتێک بەردەوام بوو لەشوفێری قسەکانی بەجۆنگکووک بڕی..

«ئەو زیاترە وەک لەوەی بیری لێدەکەیتەوە ئێستاش بۆچی سەرسام بووی؟..من لەسەرەتاوە گومانم لەو بەچکە شەیتانە بوو..»

لیانا بەگاڵتەجاریەوە سەیری چاوەکانی یونگی کرد لەئاوێنەکەوە بەشێوەیەک قسەی کرد بۆئەوەی وەڵامی قسەکانی یونگی بداتەوە وە بەڵێ سەرکەوتوو بوو..
«ئەو ڕاست دەکات ئێستاش پێویستە لەخەمی خۆتدا بیت و بگەڕێوە کۆشک..»

یونگی بەتوڕەیی نەفرەتی لەژێر لێوەوە کردوو ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕی...










لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە یونگی دەستی بەدەوری کەمەری جۆنگکووکدا ئاڵاندبوو یارمەتیدەدا لە ڕۆشتن..

لیانا بەخێرایی ڕۆشت بۆ ژووری نیتالی ..ئەوان بەگرژی سەیریان دەکرد بەڵام شۆکبوون کاتێک بینیان لیانا زۆر بەبێباکانە لەسەر کوورسیەکە لەبەردەمیان دانیشت..

نیتالی بەتورەییەوە وتی..

«چیە مردنت دەوێت لەژیانی خۆت بێزاریت؟..»

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora