تەنها خەیاڵ بکەو چێژببینە...
لیانا لەنێو فڕۆکە تایبەتیەکەدا لەتەنیشت جۆنگکووک دانیشت بوو...ئەو بەپەرۆش بوو بۆئەوەی دەگەڕێتەوە کۆریا بەڵام لەهەمان کاتدا هەستی بەنیگەرانیەکی زۆر دەکرد دەربارەی ئەوەی کەدەڕوات بۆماڵی ئەم دڕندەیەی تەنیشتی...
بەلاچاوێک سەیرێکی جۆنگکووکی کرد ئەو خەریکی مۆبایلەکەی بوو لەکاتێکدا قاچەکانی لەسەریەک دانابوو کەمێک خۆی چەماندبوویەوە بۆدواوە بەکورسیەکەیەوە..
لیانا دەیەویست بەنهێنی سەرنجی بدات و سەیری قژە ڕەشەکەی دەکرد کەبەسەر نێوچاوانیدا هاتبوونە خوارەوە وە کەمێک لەبرۆکانی حەشاردابوو لیانا دەستی بەملی خۆیدا هێنا ئەو شوێنەوارەی کەجۆنگکووک بۆی دروست کرد بەڵام بێئاگا لەوەی ئەو پیاوەی تەنیشتی ئاگاداری هەموو جوڵەیەکیەتی بزەیەکی یەکلایی کردوو وتی..
«تۆ خەریکە بەچاوەکانت دەمسوتێنی..»
لیانا ڕووخساری گەرم داهات بەخێرایی سەیری ئاڕاستەیەکی تری کردوو یاری بەپەنجەکانی دەکرد..جۆنگکووک خۆی لارکردەوە پشتی پەنجەی بەڕوومەتیداهێنا و پاشان بۆسەر لێوی خوارەوەی لیانا تەنها بەبێدەنگی وەستابوو ئەودەترسا لەوەی هەرکاردانەوەیەک ئەنجام بدات....
ئۆتۆمبێلەکە بەنێو ڕێگادوورەکەی ناوچەی کۆشکەکەدا دەڕۆشت لیانا بەتەواوی سەرسام ببوو کەتەنها باخچەیەک و ڕێگای ئۆتۆمبێلەکەی ڕووبەرێکی ئەوەندە فراوانی هەیە تەواوی ڕێگاکان پاسەوانی تایبەت وەستابوون بەجلی ڕەش و چەکەوە وەتاتۆی سەیرو ترسناک تەنانەت هەندێکیان تەواوی ڕووخساریان بەتاتۆ داپۆشرابوو لیانا دڵی خێراتر لێیدەدا لەقەفەسی سنگی ئەو ئێستاش نازانێت ئەوانە نیازیان چیە لەگەڵ ئەودا...
لەکۆتایدا ئۆتۆمبێلەکە وەستاو پاسەوانێک دەرگاکەی بۆکردنەوە لیانا دابەزی و ماوەیەک تاسا بوو بەگەورەی کۆشکەکە..
جۆنگکووک بەچاوەکانی ئاماژەی بۆکرد کەدوای بکەوێت...
لەکۆتایدا ئەندامانی خێزانی جیۆن لەهۆڵەکەدا دەرکەوتن ئەوان هەرهەموویان دانیشتبوون بەبێدەنگی سەیری یەکتریان دەکرد وەک ئەوەی چاوەڕوانی هاتنی کارەساتێک بن بۆخێزانەکەیان
لیانا بەترسەوە لەدواوەی جۆنگکووک وەستابوو تاوەکوو گوێی لەکەسێک بوو کەلەسەر پەیژەکاندا دەهاتە خوارەوە..
«لەکۆتایدا تەنها منم بەهاتنەوەی براکەم دڵخۆشم..»
یونگی وتی کاتێ دەستەکانی لەگیرفانی دابوو بەشەیتانیەوە سەیری جۆنگکووکی دەکرد وەئەویش بەهەمان شێوە..
![](https://img.wattpad.com/cover/310435548-288-k692915.jpg)
VOUS LISEZ
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...