ڤۆت بکەن بۆپارتی داهاتوو!!
بەخێرایی هەڵسایەوە بەتوندی دەستی بەسەریەوە گرت هەستی بەبرین پێچ کرد لەدەوری سەری هەوڵیدەدا ڕووداوەکانی بیربکەوێتەوە ڕووداوی ئۆتۆمبێلەکە!..جۆنگکووک!..
بەڵام ئەو لەژوورێکی تەواو جیاوازبوو هەڵسایەوە بەهەنگاوی هێواشەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆشت سەرسام بوو کەقفل نەدرابوو..لەژوورەکە دوورکەوتەوە بەرەو هۆڵەکە دەڕۆشت کەدەنگی تیڤیەکە بەرەبەرە بەرز دەبوویەوە پشتی پیاوێکی بۆ دەرکەوت کەلەسەر قەنەفەکە دانیشت بوو پشتی لەوبوو سەیری تیڤیەکەی دەکرد لیانا بەهێواشی سەیری کوچێکی کردوو چەترەکەی کەبەدیواڕەکە هەڵواسرابوو بەرزی کردەوە بۆ ئەوەی بەسەریدا بکێشێت بەڵام بەرلەوەی ئەوە بکات ئەم پیاوە بەخێرایی سەیری دواوەی کردوو چاوەکانی فراوان بوون..
«یاا تۆدەتەوێت بە چەتر بمکووژیت؟..»
لیانا سەرسام بوو چەترەکەی داناو وتی..
«تۆماس؟..کەواتە ئەوە تۆبوویت؟..گەمژە خەریکبوو سەرت بشکێنم..»
تۆماس بەشڵەژانەوە دەستی لەسەر سەری دانا..
«ئای خوایە سەرەخۆشەویستەکەم..»
لیانا لەبەردەمی دانیشت و قۆڵەکانی خستەنێو یەکەوە بەمۆنیەوەسەیری کرد..
«دەبوایە زووتر بهاتبایت خەریکبوو پلانەکە لەناوببەیت..»
زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد..
«بەڵام دەبینی ئەوەش سوودی هەبوو جگەلەوەش پێویستی نەدەکرد بۆئەوەش مەچەکت ببڕی..»
چاوەکانی سوڕاند لیانا برینپێچەکەی سەری لابردوو پاشان سەیری مەچەکی کرد زەردەخەنەیەکی دڵخۆشکەری کرد..«بڕواناکەم لەکۆتایدا پلانەکەمان سەرکەوت ئێستا هەموو شتێکی ئەوان هیمنە..»
تۆماس گەرووی پاککردەوە بەمۆنیەوە سەیری کرد..
YOU ARE READING
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...