....
«دەتەوێت ئەوە تاقیبکەیتەوە بەرلەوەی بمریت؟..»
لیانا بەترسەوە دەگەرایەوە دواوە..تا بەبەهێزی لەدواوە خۆی بەکەسێکدا کێشا بەخێرایی سەیری دواوەی کرد ئەو جۆنگکووک بوو بەڕووخسارە ئارەقاویەکەی لەبەردەمیدا وەستابوو کەبەئاشکرا دوای تەواو کردنی کارە هەوەس بازانەکەی خۆی تەواو ببوو..
یونگی بۆ ماوەیەک بەتیژی سەیری لیانای کرد پاشان هەناسەیەکی قووڵی دایەوە بەرلەوەی بڕوات وتی..
«من گەرەنتی ئەوە نادەم چیدی لەبەرچاوەکانم بەسەلامەتی بڕوات..»
لیانا هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە..
«کەواتە وەک چاودێریکەرێک سەیری چێژبینینم دەکەیت؟.»
«من قێز دەکەمەوە لەوکارانەی تۆ دەیانکەیت..»
جۆنگکووک بەتوندی قۆڵی گرت بەدیوارەکەی نووساند.«یاریم لەگەڵ مەکە شیرینەکەم من بەباشی ئەوە لەچاوەکانتدا دەبینم بەخراپی منت دەوێت..»
لیانا بەگاڵتەجاریەوە سەیری کرد..
«تۆ؟..دەبێت گاڵتەبکەیت..من تەنها بەدوای رێگای دەربازبوونم دەگەرێم وەدوورکەومەوە لەچەپەڵێکی وەک تۆ..»جۆنگکووک برۆیەکی بەرز کردەوە ئەو گاڵتەی بەقسەکانی دەهات..
«کەواتە دەتەوێت بەقوورسی یاریم لەگەڵدا بکەیت؟..»
ڕووخساری نزیک کردەوە ئەو حەزی بەشێوە توڕەکەی لیانا هەبوو کەوەک شەیتانی بچووک وابوو کاتێ برۆکانی گرژ کردبوو بەتوڕەییەوە سەیری دەکرد..
لیانا بەتوندی دەستەکانب لەسەر سینگی دانا و هەوڵی پاڵنانی دەدا..
«تەنها لێم دوورکەوە..»جونگکووک قۆڵی گرت و بەدوای خۆیدا ڕایکێشا..
«کەواتە منیش ڕێگای خۆم هەیە..»
ئەوان بەنێو ژوورێکی کۆشکەکەدا ڕۆیشتن و پاشان گەیشتن بەدەرگایەکی ئاسنین..
دەرگاکەی کردەوە ئەوێ ڕێڕەوێکی تاریک بوو لیانا بۆ ساتێک بوێری ئەوەی نەبوو قتاچ بخاتە ژوورەوە بەڵام بەتوندی بەدوای خۆیدا ڕایکێشا..لیانا بەترسەوە سەیری چواردەوری دەکرد لەکاتێکدا جۆنگکووک دەستەکانی لەگیرفانیدا بوو زۆر بەهێمنی دەڕۆیشت لەپڕ پیاوێک بەڕاکردن لەژوورێکیان هاتە دەرەوە کەوتە سەر زەویەکە بەتوندی قاچەکانی لیانای گرت..
«تکایە یارمەتیمبدە..»
لیانا قیژاندی و دەمی خۆی گرت بەخێرایی دابەزی بۆ ئاستی ئەو و لەڕووخساری ترسا کەبەتەواوی شێوێنرابوو
YOU ARE READING
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fanfictionڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...