Chapter 12

2.6K 332 101
                                    



.
.
.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.







«پیاوەکانی من ئەوەندە ئاسانن بۆلێدان؟..»

جۆنگکووک دەستی وەستان لەلێدان و بەهێواشی سەری لار کردەوە بۆبینینی ئەم پیاوەی لەدواوەی قسەی کرد بزەیەکی کرد هەرکەناسییەوە

«دەبوایە بمزانیایە ئەوانە پیاوە خوێڕیەکانی تۆن..»

ئەو پیاوە دەستەکانی لەگیرفانی دەرهێنا و بەهەنگاوی هێواشاوە لەبەردەمی وەستا کاتێ جۆنگکووک هەڵسایەوە..

«وادیارە کچەکەت زۆر بەنرخە لەلات..»
سەری لارکردەوە بۆبینینی شێوە ترساوەکەی لیانا خەندەیەکی لاری کرد و چاوەکانی لەسەریەوە گواستەوە بۆسەرقاچە ڕووتەکانی..

دەستی بەرز کردەوە وەک تەوقەیەک..

«من تۆماسم..خۆشحاڵم بەناسینت خاتوون..»
جۆنگکووک بەتوندی دەستی لیانای گرت و ڕایکێشا بۆدواوە..

«ئەو پێویستی بەناسینی تۆ نیە..»

تۆماس بەچاوە ساردەکانی سەیری کرد و بەهێواشی دەستی گەڕاندەوە دواوە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕی کرد..

«تۆ هیچ دەزانی لەناوچەکەی مندایت؟..وەمن حەزم بەشتانێکە کەزۆر تایبەت بن لەلای کەسانی ترەوە...»
پەنجەی بەلێویدا هێناو بەچاوی تاریکەوە سەیری لیانای کرد جۆنگکووک بەتوندی یەخەی گرت..

«سوێند دەخۆم گرینگی نادەم خۆت و پیاوەکانت لێرە دەنێژم گەرئەمجارە دووبارەی بکەیتەوە.»

بەتوندی بەریداو لیانای بەدوای خۆیدا ڕاکێشا..تۆماس پێکەنی و سەیری ئەو پیاوەی کرد کەبەلاوازیەوە لەسەر ئەرزەکە کەوتووە چەکەکەی دەرهێناو دابەزی بۆ ئاستی ئەو بەگاڵتەجاریەوە وتی..

«ئەو وادەزانێت خێزانەکەیان گەورەترین باندن دەتوانن بەسەر مندا بسەپێن..»

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now