Chapter 28

1.9K 310 115
                                    





ڤۆت وکۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم ..





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




جۆنگکووک کاتێ چاوەکانی داخستبوو دەستەکانی درێژکرد بۆ ئەوەی دڵبەرەکەی لەباوەشبگرێت بەڵام کاتێ تێبینی کرد هیچ کەسێک لەتەنیشتی نەماوە بەخێرایی چاوەکانی کردەوە
لەشوێنی خۆی دانیشت
بەخێرایی بەشی سەرەوەی پۆشی و ڕۆشت بۆ گەرماوەکە بۆ ئەوەی لیانا بدۆزێتەوە

کاتێ گەڕایەوە کارتەی لەسەر مێزەکە نەبینیەوە چاوەکانی فراوان بوون

«لیانا..بۆچی کەللەڕەقی دەکەیت..»

چەکەکەی بردوو هەرکە ویستی دەرگاکە بکاتەوە چەند فیشەکێک ئاراستەی دەرگاکە کران بەخێرایی ڕۆشتەوە ژوورەوەو خۆی خستەوە پاڵ دیوارەکەوە

«بەنەفرەت بن..»
خۆی ئامادەکرد بۆئەوەی بەچەکەکەی جەنگێکی تر درووست بکات...





لیانا کەترس لەناخیدا تەشەنەی دەکرد بەڵام هەوڵی شاردنەوەی دەدا چەقۆکەی دەستی بەهێواشی داناو سەیری تای ئیلی کرد..

«تۆ کەی هەڵسایتەوە..»

تای ئیل دانیشت و دەستی لەسەر ملی جۆنگئوون دانا بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە کەمردووە دەستی بەپەرۆکەی سڕیەوەو پاشان سەیری لیانای کرد..

«دەپرسم گەر بوێری وەڵامدانەوەت ماوە؟..ئۆو ئازیزەکەم دەبینم چی لەمێشکتدا دەخولێتەوە چۆن هەڵساومەوتەوە من ماوەیەکی زۆر دەبێت چاکببوومەوە بەڵام چاوەڕێی هەلی خۆم دەکرد چونکە زۆربەی شتەکانم لەژێر ناوی تۆدا بوو..بەڵام من زیاتر قازانجم کرد کاتێ جۆنگئوونی خوێڕی خۆی دانی بەکووشتنی هانادا نا..»

لەپڕ بەتوندی قژی لیانای گرت و هەڵیساندەوە ڕووخساری نزیک کردەوە لەخۆی..

«وەتۆی بێئابڕووش ئەو کاتەی من پەککەوتە ببووم لەگەڵ کورەکەمدا دەخەوتی...هەرچەندە ئەو زۆڵەش باشتر نەبوو لەتۆ دوای ئەوەی منی لەسەر پەیژەکان پاڵنا ئەوەم لەبیرکرد کە کوڕی خۆمە لەخوێنی خۆمە..»

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Where stories live. Discover now