𝑖 𝑙𝑜𝑉𝑒 𝑦𝑜𝑢 𝑀𝑦 𝑠𝑤𝑒𝑒𝑡 ℎ𝑎𝑒𝑟𝑡ꨄ︎
Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.
لەژوورەکەی دانیشتبوو لەکاتێکدا قاچەکانی لەباوەش گرتوە بەهەنسکەوە دەگری لەلایەک ترساوە لەلایەکیتر بەڕادەیەک ئازاری دڵی هەیە بۆ یەکەمجار باوکی هاوار بەسە کچەکەیدا بکات ئاخر باوکی زیاتر لەچاوەکانی خۆی پاراستویەتی هەمیشە لەخەمی ئەوەدا بوە دڵی کچەکەی نەشکێت..
گوێی لەدەنگی دەرگای ژوورەکەی بوو
«لیانا دەتوانم بێمە ژوورەوە؟..»
وەڵامی نەدایەوە لەجیاتی ئەوە سەری زیاتر نقوم کرد لەنێوان قاچەکانیدا..تا دەرگای ژوورەکەی کرایەوە..
دەستی لەسەر شانی کچەکەی دانا...
«کچەکەم لیانا لەمن زویر مەبە..من تەنها دەمەوێت تۆ بپارێزم دڵنیا بە لەوە..»
لیانا بەخێرایی سەری هەڵبڕی لەکاتێکدا چاوەکانی بەفرمێسکەوە دەدرەوشێنەوە وەک زەریایەکی شینی هێمن وایە لوتی سورهەڵگەڕاوە..هەرکاتێک کەدەگری..
«ب..باوکە من زویرنیم..تەنها..تەنها نامەوێت هیچ شتێکت بەسەر بێت تۆ تاکە کەسی منی..بەڵام تۆ هیچ شتێک بۆمن ڕووناکەیتەوە ژیانی من هەمیشە بەترس و دڵەڕاوکێ تێپەڕیوە. هەرگیز هەستم بەئازادی نەکردووە.هەموو ڕۆژێک بەخەونی ناخۆش و لەکاتێکدا چواردەورم پاسەوانە بەڕێگادا دەڕۆم تەنها دەمەوێت هۆکاری ئەمانە بزانم..ئەم..ئەم پیاوەی ئەمڕۆیە وانیە؟.»
باوکی خەندەیەکی شکاوی بۆکرد.گوتی
«دڵنیابە ڕۆژێک هەموو شتێک دەزانیت..بەڵام ئەوەی ئێستا پێویستە لەچاوەکانم زیاتر ئاگادارت بم..تەنها ئەوندە بزانە ئەو پیاوە کەسێکی خراپە وەهەرچی لەدەست بێت دەیکات بۆیە تکایە ئاگاداری خۆتبە بەڵێنم پێدەدەیت؟..»
KAMU SEDANG MEMBACA
🔚❦︎ .. لادەر ❦︎
Fiksi Penggemarڕفــاندنــی کچــێک و کەوتنە خــۆشەویستیەوە لـەگەڵ چاوە شیــنەکانی لەهەمان کـاتدا هەوڵی تــۆڵەکــردنەوەی کچـەکە لــەم خێزانە و درووســتبـوونی خۆشەویستی لــەنێوان ئــەم سـەرکێشــیانــەدا... ئــەوە تەنها کاری خەیــاڵـە... نــووســەر: زۆیـــا زێندیــن...
