𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 7

2.6K 361 100
                                    









تەنها خەیاڵ بکەو چێژببینە...










جۆنگکووک دابەزی بۆ ئاستی لیانا..لیانا تەنها بەشۆکەوە سەیری دەکرد ئەو باوەڕی نەدەکرد بەم شێوەیە دڕندە بێت..


«بۆچی؟..بۆ ئەوەت کرد..»

لیانا بەهێواشی وتی.

لەکاتێکدا دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک لەچاوەکانی دەکەون ئەو خۆی بەهۆکار دەزانێت بۆمردنی ئەم ئافرەتە هەرچەندە بکووژەکە لەبەردەمیەتی..




جۆنگکووک برۆکانی گرژکردوو پەنجەی بەقژی داهێنا تا خوارەوە..

«پێمووتی هەرکەسێک لەسەر ڕێگاکەم بوەستێت لەناوی دەبەم..»



لیانا تەنها بەبێدەنگی سەیری خوارەوەی دەکرد ئەو وزەی نەبوو بۆ ئەوەی هەڵسێتەوە..جۆنگکووک دەستی خستە ژێر ڕانی و بەرزی کردەوە وە ڕۆشت بۆ نێو ئەنساسۆرەکە بەرلەوەی دەرگاکە دابخرێت سەیری پیاوەکانی کرد..


«کاری جەستەکە چارەسەربکەن..»













لیانا لەنێو ئۆتۆمبێلەکە هەستی بەترسێکی زۆر دەکرد و دەستەکانی دەلەرزین ئەو ماوەی دووڕۆژە بەتەواوی خواردنەکانی ناخوات ئێستاش دوای ئەوەی ئەو شەیتانە ئەم کارەی ئەنجامدا دەروونی تێکچووە..

جۆنگکووک چاوەکانی کەوتنە سەر ئەو بەخێرایی ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند...
«هێی تۆ چیت لێبەسەرهاتووە..»

دەستەکانی بۆ ئەو درێژکرد بەڵام لیانا بەخێرایی پشتی گەراندەوە بۆ دواوە هاواری کرد..

«تکایە دەستم لێمەدە..من هیچم نەکردووە..»



بەدەستەکانی ڕووخساری گرت و

«ئارامبەوە تۆ هۆشت لای خۆت نیە..»

لیانا دەستەکانی ئەوی پاڵنا..








لەنزیک چێشتخانەیەک وەستان و جۆنگکووک دابەزی و قۆڵی گرت لیانا بەترسەوە هاتە خوارەوە پاشان قۆڵی لەنێو دەستەکانی دەرهێنا..

«پێموتی دەستم لێمەدە من خۆم دەڕۆم..»

جۆنگکووک بەتوڕەیی سەیری کرد..

 🔚❦︎ .. لادەر ❦︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora