2- children (منداڵ )

316 33 11
                                    

دایکم و باوکم لەساڵی ١٩٩٤زەواجیان کردەوە و لەپێشدا برایەکم بوو ناوی (هاودەنگ )دوو ساڵ لەمن گەورەترە ، باری دارایمان لاواز بوو دایکم حەزی نەئەکرد منداڵی تر بهێنێ بەڵام باوکم حەزی لەمنداڵ بوو دواتر من لەدایک بووم ، ئەوکاتە پێنج شەمە بوو دوای بانگی عەسر واتا نزیک سەعات سێ بوو باوکم لە مەدرەسە مامۆستا بوو لەدەوام  دەگەڕایەوە  میمزایەکم هەواڵی لەدایک بونی منی پێوت زۆر خۆشحاڵ بوو کە ئێستا کچ و کوڕێکی هەیە ، بەڵام ئەرکەکەی قورستر کرد و توانای نەبوو خواردنی هەردوکمان دابین بکات خۆیانیش هیچ نەبوو بیخۆن هەر بۆیە دایکم شیری نەبوو بیدات بەمن تەمەنم ساڵ و نیوێکە بوو دکتۆر وتی ٤کیلۆ و نیوم توشی بەدخۆراکی هاتبووم ، جونکە بەس شیری دایکم ئەخوارد ئەویش هیچ نەبوو بیخوا تا شیری هەبێ  . .. دکتۆر توڕە بوو وتی بۆ زوو نەتهێناوە کێشی ناگونجێ لەگەڵ تەمەنی ئیتر بەڵام خودا بەبەزەیە لە هەر لایەکەوە بێت ڕزق بۆ بەندەکەی خۆی ئەنێرێ ، و دکتۆر وتی بچن خۆرک وەربگرن لە فڵانە شوێن راستی ئێستا بیرم نایەتەوە کوێ یە , خودا منی کرد بە دەروازەیەک بۆ ئەوان ، نیسک و شیر و روون و فاسۆلیا و بڕێ شتی تریان وەرگرت ... دایکم ژنێکی ئاقڵ بوو هەموو شییرەکانی فرۆشت و گوارەیەکی ئاڵتونی بۆم کڕی ، دایک هەمیشە بەو شێوازە میهرەبانە خۆی ئەکاتە قوربانی بۆ ئەوانی تر......

ئەو یادەوەریە کە پێم خۆشە بیرم بێتەوە ڕۆشتنم بوە بۆ بغداد واتا بەغدادم دیوە بەس لە تەمەن دوو ساڵی ,بەڵام هیچم بیر نیە کە گەورە بوو چیتر لەو شارە ئەترسام بەهۆی زۆری تەقەینەوە و خراپی باری ئەمن و ئاسایش...

زۆر حەز ئەکەم دایکم منداڵی خۆمم بۆ باس بکات ئەمەوێ بەراواردی بکەم بەگەورەیم ، دایکم دەڵێ تۆ بەمنداڵی هەمیشە نەخۆش بویتە، ئەیگێڕێتەوە کە برا گەورەکەم بانگمی ئەکرد بە بیا ( بیا لەزمانی فارسی یانی وەرە )
دوای من منداڵێکی تر لەدایک بوو، خۆشکێکم بوو ناویان لێنا (نوها ) جیاوازی تەمەنمان تەنها ساڵێکە هاوڕێیەکم بۆ زیاد بوو بەڵام منداڵێکی کەمێک خۆویست بوم دایکم باسی ئەکات هەرکات شیری قوتوی بە خوشکەم دەدا سەیریم ئەکرد هەر دایکم وون ئەبوو من ئەچوم شیرەکەیم ئەدزی و ئەم خوارد بەبێ دەنگی ، بەڵام دواتر دایکم بەوەی زانیبوو....

وێنەی زۆرمان هەیە من و هاودەنگی برام و نوهای خوشکم بەتایبەت وێنەی من باوکم هەرکات دەڕۆشت بۆ سەیرانی مەدرەسە منی لەگەڵ خۆی ئەبرد دایکم کراسێکی قەدیفەی سور کە خوشکی دایکم بۆی دوریبوم لەبەری ئەکرد و قژەکەمی بە دوو بەش ئەبەست لەگەڵ کالەیەکی سەوز و سپی گۆرەوی پەڕ پەڕ روخسارێکی سپی و چاوێکی قاوەییم هەبوە ........

یەکەم رۆژی مەدرەسەم لەگەڵ کچێکی میمزام ڕۆشتم ناوی شێوە بوو ئەو زۆر هاوڕێمان بوو خۆشی ئەویستم دوو ساڵ لەخۆم گەورەتر بوو دایکم بەپەرۆش بوو منیش جلی مەکتەبم لەبەر کردبوو زۆر خنجیلانە و قرتێلکی سور و جۆرابی پەڕ پەڕی سپی تا ڕۆشتم خوشکەم هەر دەگریان بەدوامدا زۆر گوناح بوو منیش هەر ئاوڕم ئەداوە سەیرم ئەکرد ئەویش هێندەی تر ئاگریا ...

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now