مرۆڤ هەندێک کات لە تەنیایدا کۆمەڵێک هەست دروست دەبن لەناخیدا ئەو بەراستی دەبینێت، پێی وایە ئەوە ئەو هەستیە یا ئەو شتەیە کەناخی دەیەوێت، پێوایە دەتوانێ بۆشایی ناخی پڕ بکاتەوە و برینەکانی ساڕێژ بکات ......
خۆشەویستی ئامرازێک نیە لە شتێکی دیاریکراودا کۆببێتەوە، دەکرێ کۆمەڵێک شت ئەو هەستە راستەقینە دروست بکەن وەک ڕێز و متمانە و گوێگرتن و قوربانی وهەستکردن و ئاسودەیی و دڵنیایی تێگەشتن ئەمانە هەمووی هەستی خۆشەویستی دروست دەکەن بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر پێناسەی خۆشەویستی دەگۆڕێ......جۆنگکوک : هیچ بەڵێنێک نادەم، بەڵام ئەوەی لە ئێستایە زیاتر گرنگە خەونەکانتە ، نەک ئەم هەستانە.
لاڤین : تۆ ڕاست دەکەیت ، پێویستە من زیاتر چەخست بکەمەوە لەسەر خەون و ئامانجەکانم ، ئەم هەستە لاوەکیانە پشتگوێ بخەم.
جۆنگکوک : هەست تێکەڵ. بەکارەکانت مەکە بۆ ئەوەی سەرکەوتوبیت . پێم خۆشە یارمەتیت بدەم ، ئەگەر دەتەوێت.
لاڤین : زۆر پێویستم بەیارمەتیتە، بەراستی سوپاسگوزارم.
جۆنگکوک : خۆشحاڵم، کەی پێشانگاکە دەست پێ دەکات ؟
لاڤین : کۆتایی مانگ پێشانگاکەیە ، فکرەیەکم هەیە
دەتەوێ پێت بڵێم ؟جۆنگوک : گوێم لێتە بیڵێ
لاڤین : پێم خۆشە وێنەی کچێک بێت ، کەسەری تۆزێک بەرز کردۆتەوە ( تا نزیک سنگی بێ و تۆزێ شانی وێنە دەکێشم ،قژەکەی بەسەر بەشێکی جەستەی هاتبێتە خوارەوە، هەندێ شوێنی جەستە برین بێت و دەستێک چاوەکانی داخستبێ و دەستێک لەسەر دەمی بێت بەڵام کچەکە زەردەخەنە بکا و دەستێک لە قورگی گیرابێ بەڵام لەنێو ئەو هەموو دەستە گوڵ و گیا دەربچێ و وێنە چواردەوری هەموو تاریکی و تەڵخ بێت.
جۆنگوک : پەیامت چیە لەم وێنە ؟
لاڤین : دەستێک خێزانە، دەستێک کۆمەڵگایە، دەستێکە بیرکردنەوە نەرێنەکانی ناخە، کە هەموویان لەهەوڵی شاردنەوەی تۆن هەریەکیان بەڕێگایەک و باوەڕ و یاسایەک بەڵام زەردەخەنەکەی هێزی ئەقڵە کە ناتوانرێ بڕوخێنرێ لەگەڵ ئەم هەموو سەختیانە ، ئەو گوڵ و گیایانە خودان لەناخی ئێمەدا کە وەک نورێکە لەناخماندا سەرەڕای هەموو تاریکیەکان ، برینەکانیش شوێنی گاڵتە و تەعلیقەکانە
جۆنگکوک: بیرۆکەی خۆتە ؟
لاڤین : هەستەکانی خۆمن
جۆنگوک : دەتوانی پێناسەی خودام بۆ بکەی ؟
لاڤین : خودا پێناسە ناکرێ هەموو مرۆڤێک بە پێی نزیکی و مامەڵەکردنی لەگەڵ خودا دەتوانێ خودا بناسێ ، بەڵام هیچ کەس خودا بەتەواوی ناناسێ وەکو خۆی ، جونکە بیرکردنەوەکانی مرۆڤ بەو ڕێژەیە بەهێز نین

YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
القصة القصيرةئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...