ڕۆژێکی نوێ ، ژیانێکی نوێ ، لاپەڕەیەکی نوێ ، ئەکرێ هەندێ جاریش بڵین هەڵەی نوێ و ناسینی مرۆڤی نوێ ، هەموو ئەمانە ڕۆژانە ڕووئەدەن لەژیانمان بەڵام لە هێزی کاریگەری ئەمانە بێ ئاگاین ، تەنها بە پەرۆشی و دڵخۆشیەوە یا بەترسەوە مامەڵە ئەکەین وەک نەزانێک یا خود گێلکردن ، بەڵام دۆزینەوەی چێژ و خۆشی هەرچەند کاتی بن دڵخۆشکەرن ، جونکە هەندێک مرۆڤ هەن ئەوەشیان لەدەست داوە دڵیان وەک خۆڵەمێشێکی دامرکاو وایە......
** لاڤین دوای ئەوەی گەشتە شوێنی کارەکەی نیگار ماڵئاوایی کرد لە کورە نەناسراوەکە و ڕۆشتە نێو کۆمپانیاکە بەوردی تیشکی دەخستە سەر چواردەوری و سەیری شتەکانی ئەکرد ....
نیگار : (باڵی ڕاکێشا ) لاڤین سەیر چی ئەکەی ؟! بابچین بۆلای بەڕێوبەر
لاڤین : ئێرە زۆر گەورەیە چۆن وون نابن
نیگار : شێت ، وون بونی چی شارەزای ئەبی دڵنیام تۆ زیرەکی
-هەردووکیان ڕۆشتن بۆلای بەڕێوبەر و کارەکەی بەلاڤین وتت کە کاری خاوێنکردنەوە بوو ، بەپارەیەکی باش ، دواتر هەردوکیان گەڕانەوە و نیگار گروپی بتس پێی ناساند و شتومەکی کارەکەی پێ دا
لاڤین : بۆستە نیگار کچێ ئەو کوڕە بۆ هێندە جوانە ؟؟
نیگار : کامە ؟
لاڤین : ئەوەی قژێکی زەرد و جلێکی فراوانی لەبەرە ئەو فالینە سپیە
نیگار : ئا جیمین دەڵێی ، بەڵێ وایە جوان و کەسێکی باشە
لاڤین : هەرجوان و بەس ئەوە دەڵێی فریشتەیە بەتایبەت بەو جلەوە
نیگار : کچم جارێ کارەکەت بکە واز لە کوڕ بهێنە
_ لاڤین خەریک کاری خۆی بوو ، جار جار سەیرێکی جیمینی دەکرد وەک ئەوەی رووناکیەکی بەهێز بێت زۆر سەرسام بوو پێی ...
جیهۆپ : جیمین سەیرکە ئەو کچە تازە چۆن سەیرت دەکات
جیمین : سەیر من ناکا خۆ تەنها من لێرە نیم هیۆنگ
( پێ ئەکەنی و مەشغوڵ موبایلەکەی بوو )جیهۆپ : بەڵام وادەرەکەوێ
جۆنکوک : هاوڕێیان کوا یونگی هیۆنگ؟
جیمین : لەژوورەکەی خۆی خەوتووە
جۆنکوک : هەمیشە خەوتووە ، ناتوانم خەبەری بکەمەوە
جیهۆپ : زۆر ترسناکە کاتێ دەتەوێ بەخەبەری بهێنی
جیمین : بۆچیتە ؟
YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
Short Storyئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...