مرۆڤ ئەیەوێ بفڕێت تەنانەت ئەو کاتەی کە باڵەکانیشی شکاوە، نازانن بۆ کوێ تەنها ئەیانەوێ بڕۆن و ئەو دۆزەخ و شکانەی باڵەکانی لەبیر بکا، بەبێ بیرکردنەوە لەوەی لەدوای خۆی چی بەجێ دەهێڵێ .....
ڕەنگە ماوەیەک بە حاڵێکدا تێپەڕبیت کە زیاد لە پێویست ماندوویت لە مرۆڤەکان لە ئازارەکان لە ڕووداوەکان، زیاد لە پێویست خەم هێرشت بۆ دێنن، هەست دەکەی شتەکان لەوە دەرچوون کە بڵیت بەپێی کات باش ئەبێت، هەست دەکەیت ژیان زۆر بە بێ زەیانە ئەیەوێت بتشکێنێت، خۆت لە هەموو شتێک بەدوور ئەگریت، هاوڕێ و خێزان و ناخی خۆتیش تەنها ئەتەوێ وون بیت و دووربکەویتەوە، دەتەوێر خۆت بەدەیتە دەست شوفێرێکی کەڕ وڵاڵ و بتبات بێ ئەوەی پرسیاری بکات بۆ کوێ ؟ چۆن؟ کە گەیشتیتە ئەو ساتە، ئەوە بزانە تۆ کەسەکەی جاران نیت.من : دایکە بەسە ئیتر کاتی منە.
ئەم رستە بۆخۆی کۆمەڵێک هەست و چیرۆک هەڵەدەگرێت، ئازاردانی دایک و باوک باجەکەی هەیە، منیش ئەو باجەم دا، سەرزەنشتیان ناکەم جونکە لە کۆتایدا ئەوانیش قوربانی پەروردەی دەستی کەسانی ترن، نەخۆشی پەروەردەیی هەروا بۆماوەیی گوازرایەوە.
ناوی خێزانەکەم :
( دایکم : کەژاڵ ) ( باوکم : عەلی ) (زاوا : محمد )دایکم : بەو حاڵەوە ئەتەوێ بڕۆی ؟ خۆت بەتەنها؟
باوکم : کچم وێڵ ناکەم بە وڵاتاندا، هەر بۆیە ئەگەر مردیت لەبەردەمم بەزەیم پێتدا نایەتەوە، ئەو بیرکردنەوەیە لە مێشکت دەربێنە.
من : کارەکەتان بۆ ئاسان کردم، بەراستی سوپاس.
نوها: کاری چی؟ باسی چی ئەکەی؟
دایکم : بۆچی ئەتەوێ ئابورومان ببەیت، بۆ ئەڵێی جنۆکە چۆتە لەشتەوە.
باوکم : وازی لێ بێنن، هیچی لەدەست نایە، ئەوانە هەمووی درۆن.
* باوکم ئەیویست خۆی بێ باک دەربخات، وە پێی وابوو من ناتوانم کۆتایی بەشتەکان بهێنم، دایکیشم زۆر ترسابوو چونکە نەی ئەویست جارێکی تر منداڵێکی تری لەدەست بدات ....
هاودەنگی برام زۆر بەخەم بوو بۆم جونکە هاوڕێیەتیمان زۆر خۆش بوو، کە بەو هەموو ئازارەوە منی بینی جگە لە سەیرکردن و قەتیس بونی فرمێسک لە چاوەکانی هیچی نەکرد و نەوت.
نوها لەهەموویان زیاتر ترسابوو، چونکە ئەو منی بینیبوو لەچی باردۆخێکم، ئەشتوانم چیتر بکەم، بۆیە نەیتوانی بێ دەنگ بێت .....
**
نوها بە هاوارکردنەوە گوتی: باوکە بۆستە، تۆ ناتوانی ئاوا قسە بکەیت و بڕۆی لەکاتێکدا لاڤین ئەسوتێت.

YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
Contoئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...