10_Art

114 26 1
                                    

خودا گوێی لە رازە نەوتراوەکان ، گوێی لە گریانە شاردراوەکان و هاوارە بێ دەنگەکانە ...
خودا خۆی نایەتە زەوی بۆ ئەوەی ژیانت ڕووناک بکاتەوە لە جێگەی خۆی فریشتەیەک لە شێوەی مرۆڤ ئەنێرێت ، تەواوی میزانە و ڕووداوەکانت بۆ پێچەوانە ئەکاتەوە ، وەک دەستێک کە مرۆڤێک لە نوقمبوون ڕزگار ئەکا ئاوا دێت و ئەبێتە ئەو دەستە و بەتەواوی بونیەوە ڕزگارت ئەکا ....
خۆش بەحاڵی ئەوانەی کە خودا خۆشیانی ئەوێ و زووتر و زیاد لە فریشتەیەک دەخاتە ژیانیەوە ....

لاڤین : ئەو پارەیەت لەکوێ هێنا ؟ ئێمە نیوەی ئەو پارەیەشمان نیە ( بەترسەوە )

نیگار : خودا ڕزگار کەرێکی نارد و شتەکان چاک بوو

لاڤین : باسی کێ ئەکەی ؟؟ خێرا بۆم باس بکە ( بەمەراقەوە )

نیگار : با بگەڕێینەوە ماڵەوە و اسراحەت بکەیت ، هەموویت بۆ باس ئەکەم ( دڵتەنگە )

لاڤین : تۆ دڵتەنگی ؟؟ شتێکی خراپ ڕوویداوە ؟؟

نیگار : نەخێر با بگەڕێینەوە هەموویت بۆ باس ئەکەم

زەنگی تەلەفۆن....

نیگار : ئەلو
باش هەر ئێستا دێم
لاڤین : جی بوە؟
نیگار : لە کۆمپانیا تەلەفۆن ئەکەن ، پێویستە خێرا بڕۆم ....
زۆر داوای لێ بوردن ئەکەم لاڤین گیان لەم بارودۆخە جێت دێڵم

لاڤین : تکایە بەو جۆرە شەرمەزارم مەکە ، ئەوەی کردوتەوە زۆریشە

** لاڤین ئەیویست بۆی باس بکات بەڵام نیگار ئەوەی ڕەت ئەکردوە جونکە ئەیزانی زۆر بێ تاقەتی ئەکا هەر بۆیە هەوڵی ئەدا بیشارێتەوە

بۆلای نیگار *****

من ئێستا چی بکەم ، ئێستا لاڤین زۆر ترساوە ئەبێ بەهەر نرخێک بێت ،
ئەبێتە ڕزگاری بکەم ، سەعات ٨:٣٠ بەیانیە ...
من ئەو پارەم لە کوێ دەست بکەوێ ، خوایە تکات لێ ئەکەم لەم بێ کەسیە فریادەرسێکم بۆ بنێرە ( سەری خستە خوار و سوتفە سەیری دەستی کرد ) بەڵێ من ئەم دەستبەندە ئاڵتوونەم هەیە ، ئەکرێ ئەمە بفرۆشم دلنیام پارەیەکی باش ئەکات ، بەس پێویستە بە کەسێکی بفرۆشم بەڵام کێ ؟؟؟
پێویستە لە کارمەندەکانی کۆمپانیا بپرسم ؟؟!!...

** ئەو پرسیاری لە هەمووان دەکرد بەڵام کەس ئامادە نەبوو ئاڵتوون لە کەسێکی نەناسراو بکڕێت و کە نایناسن ، هەموان دەرگایان بەڕوویدا داخست بەڵام خودا هەمیشە دەرگایەک بەکراوەی جێدەهێڵێ ...
نیگار لە سوچێکی دەرگای کۆگای کەرەستەی پاکردنەوەی کۆمپانیاکە بە کوڵ دەگریا ، هەوڵی ئەدا بە دەست خستنەسەر دەمی دەنگی دەرنەچێ بەڵام هەنسکەکانی ئەویان ئاشکرا کردبوو ، دوور لە چاوی هەموان بوو
سوتفە دوو کەس بەوێدا تێپەڕی

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now