بۆ هەموو کارێک باجێک هەیە جا باش بێت یاخود خراپ ...
لە زمانی کوردیدا زۆر جوان دەڵێت : چی بچێنی ئەوە ئەدوریتەوە .
بۆیە هەرگیز لەبیری مەکە ڕووداوەکانی ژیانت دەرئەنجامی ڕەفتار و بیرکردنەوەکانتە....
ئەگەر دەتەوێ بزانی ژیانت چۆن و لەداهاتوودا چۆن دەڕوات سەیری ئێستات بکە ئەوکات داهاتووت دەبینی ..دوای تێپەڕبونی شەش مانگ هەریەک لە جیمین و لاڤین بە بەردوامی چاودێری سۆنیان دەکرد و دوعایان دەکرد چاک ببێتەوە، هەردوکیان لەو جۆرە مرۆڤانە بون کە هەستەکانیان کۆنتڕۆڵیان دەکات و زۆر بەهەستن، ئەگەر بێتو شتێک ڕووبدات خۆیان سەرزەنشت دەکەن ..
ڕۆژانی شەمە ، دوو شەمە ، چوار شەمە جیمین سەردانی سۆنی دەکرد کردبویان بە سرە.....
جیمین هێندە بیری دەکردەوە خەیالی دەکرد و هەمیشە قسەی لەگەڵ خۆی یاخود سۆن دەکرد، بەتایبەت ئەوکاتانەی لای سۆن نەبوو، وای لێ هاتبوو هۆگری ببوو، هەمیشە باسی ژیان و خواست و ویستەکانی خۆی بۆ سۆن دەکرد، سۆنیش بە بێ دەنگی و چاوێکی کراوە گوێی لە جیمین دەگرت، هەندێ جاریش هاوسۆزی لەگەڵ دەکرد فرمیسک لە چاوەکانی دەهاتە خوارەوە، خێرا جیمین فرمێسکی سۆنی دەسڕی و بزەیەکی دەکرد و داوای لێبوردنی دەکرد کە دڵتەنگی کردوە ...
جیمین : سۆن دەزانی ئەو شتەی من ئازار ئەدات چیە ؟
(چاوەکانی فرمێسک بوو و سەیری دەرەوەی دەکرد لە پەنجەرەکەوە و ئاسمان شینێکی کاڵی پڕ هەور بوو، گوڵەکان تازە کرابونەوە وەک ئەوەی هێمای ژیانێکی نوێ بدات، گوڵی دارە قەیسی بە ڕەنگی سپی و پەمەیی شۆستەکانی داپۆشی بوو، بایەکی فێنک کە لقی دارەکان و گڵاکانی بەنەرمی ئەجوڵاند لەگەڵ گۆرانی life is gone ، ئێوارەیەکی جوان و هێمن بوو )
جیمین : ئەوەی شتەی زۆر ئازارم دەدا ئەوەیە هەرگیز لەخۆم ڕازی نیم (سەری نزم کردەوە و فرمێسکەکەی سڕی )، هەمیشە بەسەختی هەوڵ دەدەم و باشترینی خۆم دەکەم، بەڵام پێم وایە هێشتا بە پێی پێویست نیە، لە بجوکیەوە هەر هەوڵ ئەدەم ئەوانی تر ڕازی بکەم لەخۆم بۆ جەستەم بێ یاخود روخسار و دانس و دەنگیش بێت، بەڵام هێشتا کەسانێکی زۆر هەن ڕقیان لێمە و دەیانەوێ بکوژن ...
ئاخر بۆچی؟ ئایە بەو ڕادەیە ناشرینم؟ خراپم؟ ژیانیانم تێک داوە ؟ هۆکار چیە بەو ڕادەیە ڕق و ئازاردانە ؟
هێندەی لە هەوڵدانی ڕازی کردنی ئەوان بوم خۆم وون کرد و منێک بونی نەما، هەمووی بوو بە ویستەکانی ئەوان، ئەگەر بمەوێت بیربکەمەوە ئەگەر ویستەکانی ئەوان نەهێڵم لەخۆمدا، تیادەمێنمەوە، من کێم و چیم دەوێت؟ هەست دەکەم من سێبەرم و ئەوان ڕەنگ و واتام پێ دەبەخشن، دەترسم، ئێستا زۆر دەترسم لەوەی ببم بە خۆم و ئەوانی تر من ڕەتبکەنەوە..

YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
Cerita Pendekئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...