غیرەکردن ئاگرێکە هەموو شتێک ئەسوتێنێ ، بەئازارترین بەشی غیرەکردن ئەوەیە تۆ غیرە لە کەسێک بکەی کە ئەسڵەن تۆی بەخەیاڵدا نایەت تۆ هەر نابینێتت.....
بەئازارە لە دوورەوە سەیر بکەیت و نەتوانی هیچ وشەیەک بڵێیت ، لەو کاتەدا و کوێر و لاڵ و کەڕ ئەبیت بەرامبەر هەموو شتێک ، جیهانێکی ڕەشی تاریک دروست دەکەی کەتەنها خۆت زەرەرمەندیت...کورە نەناسراوەکە : بە جەی بانگم بکە
لاڤین : باشە جەی
*(کورە نەناسراوەکە ناوی بە جەی دەنوسرێت)
جەی : ئەنجامەکانم بینی ، پیرۆزە پێم خۆش بوو
لاڤین : زۆر سوپاس بەراستی ئەمە باشترین شتە لە ژیانمدا ڕووی دابێت
جەی : باشترین شتت؟
لاڤین : هەموو ژیانم یەکەم جارە شتێک دەکەم کە خۆم دەمەوێت و سەرکەوتوو دەبم ، هەست دەکەم گەورە بومە
جەی : کاتێک هەست دەکەیت شتێک بەدەست دەهێنی لە ژیانت ، روناکیەک لە ناختدا دادەگیرسێ ، وات لێ دەکات بەردەوام بیت
لاڤین : راستە ، من یەکەم هەنگاو هاتنم بۆ کۆریا بوو دواتر بەهێواشی شتەکان خەریکە باش ئەبێت ، بەو جۆرەی کە دەمەوێت بەدڵنیایەوە بەهۆی خودا دواتر هاوڕێکەم و هەوڵدانەکانی خۆم
جەی : بەردەوام بە بەو شێوازە و هەرگیز خۆت بەدەستەوە مەدە
(포기 하지마요 ) تا شتەکان بەو جۆرە ئەبن کە تۆ دەتەوێتلاڤین : سوپاس بۆ قسە هاندەرەکانت و تێگەشتنت ، وەک هەمیشە بە شتێکی بجوکیش بێت یارمەتیت دام
جەی : خۆشحاڵم کە هەست بەباشی دەکەیت
*دەرگا کرایەوە و هاتنە ژوورەوە
یونگی و دایکی : سڵاوتان لێ بێت
(دایک یونگی ناوی سوم جی )
لاڤین : (خێرا هەستایەوە ) سڵاو
(پێی سەیر بوو کە یونگی بینی )جەی : سڵاو بە خێربێن
یونگی : کارەکان چۆن ئەرواتە ڕێوە
جەی : باشە عەیبی نیە
خاتوو سوم جی : پێم باشە کۆتایی مانگ پێشانگایەک بکەینەوە ، تۆ پێت چۆنە جەی ؟
جەی : خانمەکەم بیرۆکەیەکی باشە ، با هەر یەکێک لەو فێرخوازانەی بەژداریان کرد لە پێشبڕکێکە و براوەبن بەژدار بن
خاتوو سوم جی : زۆرباشە ، لەگەڵ هەموەیان قسە بکە
یونگی : ئەم خاتونە کێ یە؟
![](https://img.wattpad.com/cover/323324534-288-k559275.jpg)
YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
Historia Cortaئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...