18_هەڵبژاردن

115 15 9
                                    

هەندێک کەس پێیان وایە هەڵبژاردن کارێکی ئاسانە تەنها لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک پێشنیارت لەپێشدایە ، بەڵام چی ئەگەر هەڵبژاردەکان هەمووی یەک ئەنجامی هەبێت ئەویش لەدەستدان !؟؟ ئایە هێشتا دڵخۆشکەرە ؟ تۆ ئامادەیت هەنگاو بنێیت ؟ دەتەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ببینی؟

بیرت لەوە کردۆتەوە پێویستە ئامادەبیت بۆ هەڵگرتی بەرپرسیارێتی هەڵبژاردنەکەت و قبوڵی بکەیت ، دواتر بەخۆشەویستیەوە مامەڵە لەگەڵ خۆت بکەی نەک سەرزەنشت ؟ پێش هەر بڕیارێک یان هەڵبژاردن لەژیانتدا بیربکەوە لەتوانات هەیە ئەنجامەکەی و هەستەکەی هەڵ بگریت ، سەرکێشی بە ڕوح و هەستەکانتەوە مەکە جونکە ڕۆژێک دژت دەوەستن جونکە تۆ دژیان وەستایی ....

کوک ...

«تێگەشتم ڕۆحیش وەک جەستە نەخۆش دەکەوێت. وە دەبێت چارەسەری نەخۆشیەکانیشی وەک نەخۆشیە جەستەییەکان بدۆزیتەوە. وەک چۆن کاتێک سەرمات دەبێت، حەپێکی ھەیە. دەبێت کاتێکێش دڵتەنگیت، حەپێک، دەرمانێکی بۆ بدۆزیتەوە. دواتر تێگەشتم نەخۆشیە ڕۆحیەکان چارەسەریان زۆر سەختە، ھەندێککاتیش چارەسەریان نیە و حەپێک نیە تیماری بکات و ئینسان ناچار دەبێت ھەمان ئەو کارە بکات کە  کاتێک دەرمانی نەخۆشیە جەستەییەکەی دەستناکەوێت، دەیکات. واتە ڕاکشێت و بخەوێت، واقوڕماو بەدیار بنمیچەکەوە، ئازار بچێژێت تا کاتێک جەستە دەرەقەتی نەخۆشیەکە دێت و چارە دەبێت، یانیش بەپێچەوانەوە نەخۆشیەکە دەرەقەتی جەستە دێت و ئینسانەکە دەمرێت. ئەمە ھەمان ئەو کارەیە کە ئێستا من دەیکەم، بە وتەی ھارۆلد پینتەر؛« ھیوادارام یەکێک لە ئێمە سەرکەوين، من یا نەخۆشی!»

نیگەران مەبن لەکۆتایدا سەرکەوتم ، من دووقاچی ترم بۆ خۆم دروست و بەجوانی گرنگیم پێدا ، هەڵە تێمەگەن مەبەستم جەستە نیە بەڵکو روحە ، ناویان هەیە ( قبوڵکردن ، خۆشویستن ) من هیچ دەسەڵاتێکی ترم نەبوو جگەلەوەی قبوڵی بکەم ئەو کەسەی من خۆشم دەوێت منی ڕەتکردوە و چاوەڕێی نەکردم و گەرایەوە بۆ نیشتمانی خۆی بەبێ پێدانی هیچ هۆکارێک ، لە کۆتا نامەدا نوسی: « ئیتر بێزاربووم، دەمێکە بەدوای کاتێکی گونجاودا دەگەرێم کە بڕۆم و ئێستا باشترین کاتە.» نەیدەزانی ھیچکاتێک بۆ ڕۆشتن گونجاو نیە ...
...

کامێک کاتی ویست بەڵام لەکۆتایدا توانیم باوەڕ بهێنم هەندێ شت هەن تەنها بەویستی یەک لایەن نابێ وە بارودۆخەکان مرۆڤەکان دەگۆڕن
ئەمە واتای ئەوە نیە خراپن بەڵام ئەگەر نەشتەوێ هەر دەگۆڕێی بۆ کەسێک کە لەگەڵ ژینگەی خۆتدا بگونجێی ...

من ئێستا هەست بەئاسودەیی دەکەم ، هیچ پەشیمانیەکم نیە ، ئەوەی لەتوانامدا هەبوو کردم بۆ ژیانی خۆم و دڵ و هەستەکانم و روحم هەواڵی تەواوم دا ، لەکۆتایدا ئەوە ڕوویدا کە لەگەڵ من گونجاو بوو ، پێشتریش وتومە و ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە باوەڕم بە چارەنوس هەیە پێم وایە هەموو شتێک نوسراوەتەوە بەڵام بە زۆرمڵێ نا بەڵکو هەڵبژاردنی خۆمان...
من بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵدەگرم بەپێی پێویست هەستەکانم بە لاڤین نەوت و لەلای نەبوم ، نەمتوانی دەستی بگرم و پێی بڵێم تۆ بێ تاوانی من لێرم ئاگەداری تۆ دەبم ، بەجێت ناهێڵم ، پێم نەوت هەموو شتێک دەکەم لەپێناو تۆ ..
من پێویست بوو هەڵبژاردن بکەم لەنێوان براکانم و ئەو کەسەی خۆشم دەوێت منیش هاوڕێ و برای روحیم هەڵبژارد و لاڤینم ئیهمال کرد لەبرامبەر ئەم هەڵبژاردنەم دوودڵ نەبوم بۆ ساتێکیش هیچ کاتێکیش پەشیمان نیم جونکە خۆشەویستم بۆ ئەوان زیاتر بوو تا لاڤین ، دەزانم کارە ڕاستەکەشم کردوە بەڵام هێشتاش هەندێجار وەک دەرزی ئەچێت بەدڵمدا ، لەبیرم نەکردوە ، لەگەڵ بارودۆخەکە تەنها ڕاهاتم و قبوڵم کرد ، دواتر بەخۆشەویستیەوە مامەڵەم لەگەڵ خۆم کرد....

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now