19_ the end

183 24 17
                                    

ئەگەر بمەوێت باسی خۆشەویستی خودا بکەم ، دەترسم
بەراستی دەترسم لەوەی نەتوانم بەتەواوی مافی خۆی بدەمێ ، دەترسم زوڵم بکەم لە هەستەکان و بیرکردنەوەکانم ، هەندێک شت تەنها دەتوانیت هەستی پێبکەیت و چێژی لێ ببینی ، وەک چۆن هەندێ نوسینی جوان هەن هەست دەکەی وەڕگێڕان چێژ و جوانیەکەی ناهێڵێ ، بەو جۆرەش هەندێ خۆشەویستی و هەست هەن بۆ باسکردن نەکراون ....

تەنها خەیاڵ بکە لەنێو باخچەیەکی گەورەی و بەهەزاران گوڵی جۆراوجۆر دەوردراوی و گوێت لە میوزیکە دڵخواز و هێمنەکەتە ، دەریا شەپۆل دەدا و باڵندەکان دەسوڕێنەوە ،هەوایەکی فێنک لە روخسارت دەدات و تۆش چاوەکانت داخستوە و بەهێمنی سەمای دەکەیت و بەدەوری خۆتدا دەسوڕێیتەوە، زەردەخەنەیەکی ئاسودەیی لەسەر ڕوخسارتە ، ئەمە چی چێژ و ئاسودەیەکە خودایە....


لاڤین : بەبیرکردنەوە لەوەی کە چۆن ئەو نامەم بۆ کوک نارد قاچەکانم دەلەرزن ، جەند بێ بەزەیانە بوو ، هیچ هۆکارێک یان ڕوونکردنەوەیەک یان گلەیەک هیچ لەوانەم نەکرد ، تەنها وازم لێی هێنا
دەبوایە بڕۆم

کاتێک دەزانی مانەوەت برینەکە قوڵتر دەکات بڕۆ ،
کاتێک لەسەرەتاوە کۆتاییت لێ ڕوونە
بڕۆ ،
وەختێ لێت مەعلومە ڕۆژێک دەبێت ملی ئەو ڕێیە بگریت
بڕۆ ،
بەر لەوەی کۆڵێ یادگاری لەکۆڵ نێیت ئینجا بڕۆیت
بڕۆ ،
هەرچەن سەختیش بێت
بڕۆ ،
وەک ئەو سەربازەی کە یەک فیشەکی پێ ماوە لە ناچاریا بەو فیشکە مێشکی خۆی دەپرژێنێ بەر لەوەی بکوژرێ بە دەستی خۆی گیانی فیدا دەکات
بڕۆ،
ئەم ڕۆشتنەش خۆکوژیەکی لەم چەشنەیە
دەوای دەردەکە ڕۆشتن نیە ، مانەوەیش نیە
وەلێ دەبێت بڕۆی .

"دەبوایە بڕۆم" و منیش بەناچاری ڕۆشتم ، نازانم دیمەنەکە بۆ کوک چۆن دەرکەوت بەڵام من بۆخۆم هەزاران جار مردم ....

**ڕۆژێک بەنیگارم وت دەگەڕێمەوە بۆ نیشتمان ، پيی سەیر بوو ، من بۆ ئەوەی بێم بۆ کۆریا پشتم لەهەموو کەسێک و شەڕم کرد ، ئێستاش بەو ئاسانیە دەگەڕێمەوە ، لێی پرسیم ئێرە بۆتۆ باشترە ،

نا ئێرە باشتر و دڵخۆشکەر نیە ، شوێن میزاج و دەوروبەرت دەگۆڕێ بەڵام ڕوح و برینەکانت نا ، ئەگەر دڵتەنگ و بریندار بیت ، بڕۆیتە بەهەشتی زەویش دڵخۆش نابیت ، ئاسودەی و دڵخۆشی دەبێت لەناخدا بیدۆزیتەوە نەک لە شوێن ، من هەڵەم کرد ، دیسانەوەش هەڵە دەکەم بەگەڕانەوە بەڵام هیچ ڕێگا چارەیەکم نیە ، ئەو دڵشکانانەی دروستم کرد بۆ ئەوانی تر ئازارم ئەدەن ، دەمهەوێت هەموو شتەکان چاکبکەمەوە لەو شوێنانەی کە خراپ بوون ، دەرگا دانەخراوەکان چاک بکەمەوە و بەخۆشەویستیەوە سەیریان بکەم ....




کەژال : لەگەڵ کێ قسەی دەکەیت ؟ ( هاواری کرد )

لاڤین : دایکە بۆ هاوار دەکەیت ؟ لۆنا هەندێ پرسیاری کرد و من جوابم دایەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Dec 08, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now