شتێکی قورسە مرۆڤ ڕووبەروی خۆی بوەستێتەوە ،بەتەنها بەرگە بگرێت .. بەتەنها بگری ... بەتەنها بیرکردنەوە قورسەکانی هەڵبگرێت ... بەتەنها کێشەکان چارەسەر بکات و ڕووبەرو ببیتەوە ، ئەگەر مرۆڤ هەموو هەست و لایەنەکانی بەتەنها بەڕێ کرد ئەوا نائومێدی و ڕەشبینی یەقەی ئەگرێت، خەمۆکی و ئازارەکانی بەلاوە ئاسایی ئەبن، مرۆڤ لەوە چیتر کەسێکی ئاسایی نیە جونکە لەتوانای خۆی زیاتر بەرگەی گرتوە...
دوو ساڵی کارگێڕیم تەواو کرد، هەستم کرد بەچاو تروکانێک شتەکان تێ ئەپەڕین ، لەوێ کچێکم ناسی بەناوی نیگار کچێکی میهرەبان و شیرین بوو، تاکە کێشەی شەرمنی و دەرنەبرینی هەستەکانی بوو ، ڕێک پێچەوانەی کەسایەتی پێشووی من، کە هەمیشە قسەمان ئەکرد و پێکەنینی ئەخستەسەر لێوم کەسێکی باش بوو ، زۆر خۆش بە شێوازی کەلاری قسەی ئەکرد هەندێجاریش بە خانەقینی بۆ ئەوەی من پێ بکەنم.
جا پێکەوە بڕیاری فێر بونی زمانی کۆریمان دا، بۆ ئەو ئەوە خولیا و ئامانجی بوو حەزی ئەکرد بچێ بۆ کۆریا بەڵام من بۆ بێ ئیشی و بێ تاقەتی ئەنجامم ئەدا ، ئەو زۆر یارمەتی ئەدام ، زۆر خەیاڵی ئەکرد و هەمیشە پێ ئەکەنی و ئەیوت ڕۆژێک پێکەوە ئەچین بۆ کۆریا ، کەوای ئەوت من بەس بزەیەکم ئەکرد جونکە شتێکی مەحاڵ بوو بۆمن، بەڵام ئەو لێ هاتوبوو بەهەموو شێوەیەک هەوڵی ئەدا..
لایەنی پیشەی زۆر باش کرد و هەردوو ساڵەکە ئەوائیل بوو ، زمانی کۆریش بەتەواوی دەزانی ، بڕیاری دابوو لەڕێگەی کارکردنەوە بڕوا بۆ کۆریا ، بەدڵنیایەوە ئەوە بۆ ئەویش سەخت بوو بۆیە خۆی ئامادەکردبوو، جەنگێک دروست بکا واز نەهێنێ تاوەکو خەوەنەکەی بەدی دەهێنێ ، هەربۆیە خۆی ئامادە ئەکرد، دوای خواێندن ئیشی ئەکرد و پارەی کۆ ئەکردەوە ..... بەڵام من تەنها زمانەکە باش بوم ئەویش بەهۆی ئەوەوە، من دوو ساڵ لەو گەورەتر بوم بەڵام بەهۆی ئەوەی من ساڵێک لە پۆلی نۆ ناجح نەبوم و مامەوە ساڵێکیش لەپۆلی یانزە مامەوە بۆیە لەیەک قۆناغ بوین ، بەڵام ئەو زۆر لەمن باشتر و زیرەکتر بوو ، من بەتەواوی روخابووم، یەک ساڵ بوو پەیمانگام تەواو کردبوو بەڵام دەست بەتاڵ بووم ...
نازانم چۆن بتوانم ئەو هەستانە باس بکەم ، چۆن باسی هەڵگەرانەوەی ژیان و دڵ و دەروونم بکەم ، خۆزگەم ئەخواست بتوانم بیکەمە فلمێک و پێتانی نیشان بدەم ، پێم وایە ئەوەش بەس نیە بۆ باس کردنی هەستەکانم و ئازارەکانم جگە لە کەسەکە خۆم بەتەواوی یان ئەو کەسانەی بەهەمان بارودۆخی مندا تێپەڕیوە ناتوانێ لەوە تێبگات ....
واتا .... چۆن هەست ئەکەی کە بەردێکی قورس لەسەر سنگتە نە ڕێگە ئەدا بجوڵیت نەڕێگە ئەدا بمری ، هەناسەت تەنگ ئەبێت، کەئەتەوێ بگری وەک ئەوەی کەسێک بەهەردوو دەستی چنگی لەقورگت داوە تەنگەنەفس ئەبی ، ئەڕۆی خێرا بۆ ئەوەی هەناسەیەکی سروشت هەڵمژی تاوەکو نەخنکێی ، کەسەیری خۆت ئەکەی هیچ شتێک بەدی ناکەیت کە سەیری دەورووبەریش ئەکەی هەموو شتێک خالیە ، چاوەکان و سەیرکردنەکان گۆڕاون، دەنگ و شێوازی قسەکردنیتش گۆڕاوە، مامەڵەکردن و دڵەکانیش گۆڕاون، هەندێ جاریش هەست ئەکەی ئەوە تەنها تۆی کە بەچاوی فرمێسک سەیر ئەکەی و هەموو شتێک بە ڵێڵی ئەبینی، ئەتەوێ هاوار بکەی بەڵام ناتوانی و دەنگت دەرناچێت، ئەتەوێ قسەبکەی بەڵام ناتوانیت، هەمیشە بەخۆت ئەڵێی ئەوە جی سودێکی هەیە؟ بۆچی ئەوانی تر بێزار بکەم؟، بۆیە هەمووی قەتیس ئەکەی لەناختدا.

YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
Contoئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...