5_ silence (بێ دەنگی )

123 21 0
                                    

هەندێک مرۆڤ بێ دەنگ ئەبن چونکە گوێیان لێ ناگرن ، هەندێکیش بێ دەنگ ئەبن جونکە نایەوێ قسەبکات ، وەهەندێکیش بێ دەنگ ئەبێ چونکە هیچ شتێکی نیە بۆ وتن ، بارودۆخی من هەرسێکیەتی ......

دایکم و باوکم هەمیشە ئەترسان لەوەی شتێک رووبدا ئێمە لەدەست بدەن یاخود من و خۆشکم هەڵەیەک بکەین و سەرشۆڕیان بکەین لەناو خەڵک ، یاخود شتێکی خراپ رووبدا و خەڵک باسیان بکا ، بۆیە باوکم هەمیشە هەڕەشەی ئەکرد ئەگەر هەڵەیەک بکەین دەرمان ئەکا لە مەدرەسە ، بەیانیان کە نانی بەیانیمان ئەخوارد پێش ئەوەی بچین بۆ مەدرەسە سەیری ئەکردین و ئەی وتت قسەکامتان بیرە ئێمەش ئەمان وت بەڵێ پێم وایە ئەمە دوو گەورەترین ترسی هەموو دایک و باوکێکە ، حەقی خۆیانیشە ئەگەر ڕۆژێک ئێمەش ببین بەدایک یا باوک هەر بەو جۆرە ئەبین جونکە سەردەمەکە تا بێت خراپتر ئەبێ ، دوو جۆر خۆشەویستی هەیە لای خێزان هەندێک لە خێزانەکان منداڵەکانیان خۆش ئەوێ بەڵام ترسەی لەدەستدانیان گەورەترە لە هەستی خۆشەویستیان بۆیە هەوڵ ئەدەن بمانبەستنەوە ، هەندێک خێزانی تر هەن خۆشەویستی زاڵترە بۆیە منداڵەکانیان ئازاد ئەکەن

ئەوان ئێمەیان زۆر خۆش ئەوێ بەس ترسەکەیان زاڵ بوو ، بۆیە بەڕێگایەکی هەڵە هەندێجار دەریان ئەبڕی، ئەویش بە بەستنەوەمان لە ماڵدا یان نەهێشتن لەوەی خۆمان بڕیارەکان بدەین ، بۆ پاراستنمان هەموو ڕێگایەکی توندە ئەگرنە بەر ، بەڵام ئەوان نازانن ئەگەر هەرشتێکت زیاتر بەستەوە و بەندت کرد ئارەزووی ئازادبون زیاتر ئەبێ ، هەربۆیە بەکەمی ڕێگەیان ئەدا بێ ئەوان بڕۆین بۆ شوێنێک ، کەیەکەمجار ڕۆشتم بۆ سەیرانی مەدرەسە زۆر پاڕامەوە تا رازی بوون ، هێشتا لەمەدرەسەکە دەرنەچوبوین لەترسە ٤ جار تەلەفۆنیان کردبوو ، ئەترسان لە ڕێگاوبان شتێکمان لێ بێت ، لەدەستمان بدەن ، ئەوان پێشتر ئەزمونی لەدەستدانی منداڵیان کردبوو ئەیانزانی جەند بەئازارە بەڕدایەک ئازاریانی دابوو بۆ خەڵکی تریش ئەگریان ، جارێک دراوسێکەمان منداڵێکی بچوکی ساڵ و نیوی هەبوو باپیرەی نەیزانی بەسەیارە هاتە دواوە دایە لەمنداڵەکە و مرد ، دایک و باوکی من حاڵیان وەک حاڵی خێزانی منداڵەکە بوو ، ئەو ترسە هەمیشە لەناخیان هەبوو و ماوەتەوە ....

هەربۆیە کە دایکم ئەو رووداوەم بۆی گێڕاوە سەبارەت بەپیاوە نەناسراوەکە ترسا ڕۆشت بۆ باوکمی باس کرد ، هەردوکیان بڕیاریاندا ئەو ناوچە بەجێ بهێڵین ، کە بانگیان کردوین و پێی وتین ئەم ماڵ ئەگوازینەوە بۆ شوێنێکی تر شۆک بوم، زۆر ئەگریام و ئەم وت تکایە بانەڕۆین منداڵی و هاوڕێکانم هەمووی لێرەیە ، ئەی خوێندنەکەم ئەمساڵ من پۆلی دوازدەم بەڵام گوێیان لێ نەئەگرتم ، منیش زیاتر ئەگریام تاوەکو دایکم هاواری بەسەردا کردم وتی تۆ خۆت هەر تەمەڵی هیچ ئومێدێکم پێت نیە خۆ نابیتە محمامی ، هەرچیت بۆ دەکەین بەزایە ئەچێ وەهەروەها ، جی هاوڕێیەک ها باسی کێ ئەکەی؟ ژینۆی هاوڕێت؟ ئەی مەگەر ئێوە جیانەبونەوە ؟ ئەم گریانە درۆینە بوەستێنە سەرت بردین ، ئێرە پارێزراو نیە ، ئەڕۆین بۆکەلار بۆلای خزمەکانم ئەوێ شوێنکە بچوکترە و تارادەیەک باشترە ، کەوای وت بێدەنگ بووم و قسەم نەکرد ، لەدڵی خۆمدا وتم خۆ دایکم راست ئەکا ، دوای ١٢ساڵ لە ژینۆی هاوڕێم جیابومەوە ، ئەوەش هەر لەبەر هەمان هۆکار ( ترسی لەدەستدان ، دەستبەسەردا گرتن) .......

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now