مرۆڤ هەرچەند لە تەنگانە بێت هەرجەند خەمبار بێت و بێ فەرمانی خودا بکات ، بەڵام هەرگیز ناتوانێ بەتەواوی دەستبەرداری خودا بێت جونکە ئەزانی ئەوە تەنها خودایە ئەتوانێ لەهەموو ناخۆشی و ئازارەکانی ڕزگاری بکات ....
وەک لە کتێبی ( لەبارەیی خودا بۆتان ئەدوێم ) دەڵێت : گەر خودا بەندەیەکی خۆش ویست ، دواتر بینی وا دووردەکەوێتەوە لێی ،
بە پەتی بەڵا و نارەحەتیەکان ڕایدەکێشێتەوە ، هەتا بگەڕێتەوە بۆ لای خۆی...
هەربۆیە ناخۆشیەکانت بە دەنگی خودا دابنێ کە بانگت دەکات بۆلای خۆی و چاوەڕێت دەکا، وەک خودا خۆی ئەفەرمێت :(ما ودعک ربک وما قلی ) پەروەردگارت وازی لێ نەهێناوی و لێت دڵگیر نەبووە....تای : حەز ئەکەم بێزاری بکەم و عەزێتی بدەم ، تاوەکو هەست بەهەڵەکەی بکا
جیمین : تۆ کەی هێندە دڵڕەق بوویت؟ گوناحە یەکەم ڕۆژی کارێتی
تای : بافێر بێت
جیمین : برا خراپەکەم با بچین ڕاهێنانی بۆ کسێن بکەین ، ماوەیەکی تر کوکی زاڵ ئەبێت بەسەرماندا
تای : کوک زۆر ترسناک و زەبەلاح بوە
جیمین : خۆم فێری بۆکسێن ئەکەم تاوەکو لێی بدام تۆڵەی ئەو ڕۆژانە بکەمەوە کە گاڵتە بەباڵام ئەکا
تای : جیمینا پێت ناخۆش نەبێ پەنجەتیش بچوکە ( پێ ئەکەنێ و لەترسیا دوور ئەکەوێتەوە )
** جۆنکوک لەوێ وە هات و بۆ خۆشی نیو گڵاس ئاوی کردە تایە ،
تای هەڵسا بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆی بکاتەوە ، دەستیان کرد بە ڕاکردن و پێ کەنین وەک دوو منداڵ ، هەموانیش سەیریان ئەکردن جیمین و جیهۆپ بەدەنگی بەرز پێ ئەکەنین و گاڵتەیان ئەکرد ، نیگار بە بینینی ئەوە پێی سەیر بوو کە دوو کوڕی گەورە وەک منداڵێک ڕەفتار ئەکەن بەس پێ دەکەنی کە ئەیبینی بەو جۆرە لەناخی دڵیانەوە پێ ئەکەنن و دڵخۆش دیارن ئارەزووی ئەکرد لەگەڵ لاڤین بەو جۆرە ڕەفتار بکەن ...کاتی نان خواردن هات ، نیگار بێ پرسکردن داوای خواردنی کردبوو کیمچی و کیمبابی داواکردبوو بانگیانی کرد بۆ خواردن ...
دەستیان کردە نان خواردن لەناکاو تای روخساری تێک چوونیگار : بەڕێزم چی بوە
جیمین : (خێرا ) ئەوە ئاوە تای بیخۆرەوە
تای : ( ئاوەکەی هەموەی خواردەوە ) سوپاس جیمینا خەریک بوو بخنکێم
نیگار خان بۆچی داوای خواردنی تفت بۆمن دەکەی ؟؟ تۆ نازانی من خواردنی تفت(توون) ناخۆم ؟؟؟!!نیگار : بەڵام لە مەلەفەکەدا نەنوسرابوو (هەستی بە شەرمەزاری کرد )
تای : هەموو شتێک لەو مەلەفەدا نیە خۆت ئەبێ بپرسی ( بە کەمێک بۆڵە بۆڵەوە قسەی ئەکرد )
YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
Short Storyئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...