4-cry (گریان )

153 22 0
                                    

شەوێک هەبوو ئەکرا خەم بتخنکێنێ ، بەڵام نەخنکایت ، ڕۆژێک هەبوو ئەکرا بمری بەڵام تۆ نەمردیت  ، ئەو دڵە پڕ لە پەرۆشەیە کە تەنها پێ کەنینی تێدابوو  ، ئازارێک  بەجۆرێک وەک فایرۆس تەواوی پارچەکانی دڵی داگرت و ڕەشی کرد .... ئەو هاوڕێ نزیکەی پێت وابوو هەرگیز ناگۆڕێ ، گۆڕا بەجۆرێک ئەگەر بشگەڕێتەوە نایناسی  ... پرچ و چاوە درەوشاوەکانت و روخسارە سادەکەت هەمووی گۆڕا  ....
باوەڕ بکە هیچ شتێک وەک خۆی نامێنێتەوە نە ئازارەکان نە خۆشیەکان ....


زۆر هەستێکی خۆشە کاتێ باوکم من و خوشک و براکەمی بانگ کرد بۆ فێرکردنی نوێژ ، ئەوکات هەر ئاوا نزیک ٧ ساڵ بوم ، هیچ شتێکیان پێنەوتین لەسەر نوێژ بۆچی ئەنجامی ئەدەین چی سودێکی هەیە ، خودا چۆن سەیرمان ئەکا ئەگەر نوێژ بکەین یان نەیکەین ، ئەسڵەن هیچمان پێێ نەوتراوە لەسەر خوا تەنها بانگکراین و فێر نوێژ کراین ، باوکم من و خوشکەمی ئەخستە لای دەستی چەپی ، براکەمیشی ئەخستە دەستە راستی پێکەوە ئەوەستاین ، باوکم کەمێ دەنگی بەرز ئەکردەوە و لای خۆمانەوە هەمان شتی ئەومان ئەوت ، وەک ئێستا لە تەلفزیۆن و یوتوب و کتێب نەبوو ئەوەی فێر ئەبوین هەر ئەوە بوو کە دایک و باوکمان پێیان ئەوتین مەلا و مامۆستاش شارەزایان نەبوو زۆر تەنها شتە سەرەتایەکانیان ئەزانی.
مامۆستایەکمان هەبوو فێری نوێژی ئەکردین جا ئەوەی نەیزانیایە لێی ئەدا من نازانم بۆ بینینی خودا بە زۆرەملێ بوو ، خۆشویستی خودا بەزۆر بوو..

بیرمە زستان بوو دەست نوێژمان ئەگرت براکەم رای ئەکرد بەدواماندا ئەی وت دەست نوێژەکەتان ئەشکێنم ، ئێمەش ئەگریاین جەندین جار دەست نوێژەکەمان دووبارە ئەکردەوە ، دوای ماوەیەک ئێوارانێک بوو هەر هاوارمان ئەکرد و ئەگریاین باوکم توڕە بوو وتی ئەوە چیە ، ئێمەش بەترسەوە وتمان کاکە هاودەنگ ئەیەوێ دەست نوێژەکەمان بشکێنێ لەوێدا وتی ئێوە خوشک و بران دەست نوێژ ناشکێ ....

مەبەستم لەمە ئەوەیە کە دین روون ناکرێتەوە و بەجوانی باس ناکرێ تا ئیتر منداڵ زەحمەت نەکێشێ و هەڵە نەکات ، لێرە هەر بەزۆر نوێژ و رۆژوو و حیجاب بە منداڵەکان ئەکەن کە ئەوە گەورەترین هەڵەیە ، پێویستە کارەکەیان خوش بوێ و لەبەر خۆشەویستی خودا ئەنجامی بدەن ، ئاخر خودی کەسێک خۆی خودای زۆر خۆش بوێت و باوەڕی تەواوی بە کارەکانی خودا هەبێ ، پێویست ناکا تۆ بە لێدان و زۆر کردن کارەکەی پێ بکەی ، جونکە لە خۆشەویستیە بۆ خوا دەزانێ شتە راستەکە کامەیە و ئەنجامی ئەدا ......

جارێک چاوم بە خاتونێک کەوت تەمەنی لە خۆم منداڵتر بوو بەس کەسێکی پێگەیشتوو بوو ، باسی حیجابی کرد ، دەی وت دایکم بە منداڵی بەزۆر و لێدان لەچکی پێم کردە من خۆم ئەوەم نەویستە هەر بۆیە کە گەورە بووم ڕقم لە حیجاب ئەبوو هیچ کات خۆشم نەویستە ، خۆی کچەکە حیجاب نەبوو هەندێجار حیجابی بەشێوازێکی تۆربۆن ئەکرد بەس قژی لە پێشەوە هەمووی دیار بوو ، دەرئەنجامی زۆرلێکردن و ئازاردانی خێزان یاخی بونی بەندە سەری هەڵدا بەرامبەر خودا .....
دایک وەکو ئافرەت پێویست هەتا ئەتوانی بە میهرەبانی و خۆشەویستیوە مامەڵە بکات لەگەڵ منداڵەکانی بەتایبەت کچ ، چونکە کچ هەستیارە زۆرترین پەنجەی بۆ ڕائەکێشرێ ، ئەرکی دایک ئەوەیە شتەکان روونبکاتەوە پێی بڵێ بۆچی ئەبێ حیجاب بکات وە جەستە بۆ مرۆڤ بەتایبەت ئافرەت جی شتێکی گرنگ و جوانە ...
من تەمەنم ١٩ ساڵ بوو ، ئەوکاتەی بڕیاری حیجابم دا ، بەڵام پێش بڕیاردان هەموان هەمیشە سەرزەنشتیان ئەکردم بۆ حیجاب ناکەم دایک باوک خوشک هەموان بەڵام من زیاتر سەرسامی جوانیەکەی خۆم بووم حەزم ئەکرد جوان دەربکەوم ، ببمە جێگەی سەرنجی خەڵکی ، جسمێکی ڕێک و باڵایەکی بەرز و قژێکی ڕەشی درێژم هەبوو کە ئەمبینی چەند بە جوانم و سەرنجم ئەدەن خۆش حاڵی ئەکردم بەڵام هەمیشە ترسێک لە ناخمدا هەبوو ئەی ئەگەر بمرم ، بەو جۆرە بگەڕێمەوە بۆلای خوا ، مامۆستایەکی پەیمانگام هەبوو پرسیارێکی زۆر جوانی لێ ئەکردین هەمیشە ئەی وت  ( ئایە ئێستا پێغمبەر گیان بێتە بەرامبەرت ڕووت هەیە بڵێ من موسڵمانم و بەو جلانەوە لای بوەستیت؟؟؟ )

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now