17_ ئەزموون

94 17 0
                                    

وابیرم دەکردەوە
ساڵەکان دەبێت یەك یەك تێپەڕن
تا هەر جارەو مرۆڤ یەك ساڵ گەورەتر بێت ، بەڵام بەم شێوەیە نییە !
ئەوه بەیەك شەو ڕوودەدات کاتێك کەسێکی ئەزیزت بۆ هەمیشە دەڕوا ، بە جۆرێکی سەیر مرۆڤ بەیەك شەو چەندەها ساڵ تێ دەپەڕێنێت و گەورە دەبێت ..

-دەکرێ مرۆڤێک جیهانەکەی تۆ ڕەنگاو ڕەنگ بکات ، کاتێکیش دەڕوات جەندین رەنگ لەدەست دەدەی بەڵام هێشتا دەکرێت بژیت، بەڵام پرسیارەکە لێرەیە چی ژیانێ ؟؟؟؟؟؟

تۆ هەڵبژاردنت هەیە کەدەتەوێ چۆن بژیت ، هەرگیز ئەوە لەبیرمەکە..

کەژاڵ : کوڕم دیلاوەر ئێستا تەندروستی لاڤین چۆنە ؟

دیلاوەر : پورێ گیان دەرمانەکان دەخوات بەڵام هێشتا بەتەواوی چاک نەبوە

کەژاڵ : بۆچی ڕاستیەکانی پێ نەڵێین ؟

دیلاوە : پورێ ئەگەر ڕاستەوخۆ و لە ئێمەوە ڕاستی ببیستێ ئەوە توشی شۆک دەبێت لەوانەیە شێت بێت یان بمرێت ، من نەخۆشی لەو جۆرەم زۆرە

کەژاڵ : نەخۆشیەکە بەو ڕادەیە ترسناکە ؟

دیلاوەر : نەخۆشی دەرونی جوسکا ئاسانە تا ڕادەیەک. بەڵام پێشتر نەیتوانی بوو نەخۆشی دەرونی دوو جەمسەری چارەسەر بکات هەربوایە هێشتات کاریگەری گەورەیی لەسەر جێهێشتوە

باران : باوکە دەتوانی کەمێک سەبارەت بەو نەخۆشیەم بۆ باس بکەیت؟

کەژاڵ : بۆمنیشی باس بکە جونکە تا ئێستا بەباشی تێنەگەشتوم لێی

دیلاوە : ئەوانەی توشی نەخۆشی جوسکا دەبن ، دەرئەنجامی شۆکی ئەقڵیە کە لە ژیانی ڕاستیدا ڕوویداوە بۆیان ، کاریگەری دەخاتە سەریان وایان لێ دێ چیتر لەژیانی ڕاستی ناژین و خەیاڵ دروست دەکەم و کەسانی تر و گفتوگۆ و چیرۆک لە مێشکیان دروست دەکەن ، دادەبڕێن لە خێزان و هاوڕێ و بۆنە کۆمەڵایەتیەکان ، توانای خۆ گونجاندی کەم دەبێتەوە لەگەڵ ئەوانی تر ..، هەندێجار وایان لێ دێ ناتوانن جیاوازی بکەن لە نێوان ڕاستی و خەیاڵ ، هەندێک هەن بیرکردنەوەی ئیجابی دەکەن بەڵام زۆرینەی بیرکردنەوەی ئازار بەخش و خراپ دەکەن ..

باران : باوکە واتا هەرکەسێک خەیاڵ بکات توشبوی ئەو نەخۆشیەیە؟

دیلاوەر : نەخێر کوڕم ، خەیاڵکردن ئاسایە بۆ چێژبینین و بیرکردنەوە لەو شتانەی حەزت لێ یە جەند دەقەیەکە بەڵام نەبێتە هۆی ئەوەی تۆ داببڕێی لە واقع و ڕاستی ژیان و پەیوەندیەکان پشتگوێ بخەی ، لەجێگەی خۆت و خەیاڵ و چیرۆکە دروستکراوەکانی مێشکت قەتیس بیت لەجیاتی هەولدان و کارکردن لە ژیانی واقع ... نەخۆشی جوسکا جەندین سەعات لەگەڵ خۆی قسە دەکات

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now