جەند ترسناکە کە واهەست بکەیت هەمیشە کەسێک چاودێریت دەکات،
بۆ هەر شوێنێک بڕۆی بەدواتەوەیە و ڕێگە نادات خۆت بیت ....
مرۆڤ کە ئازادی لەدەست دا هەموو جیهانی پێ بدەیت ناتوانێت دڵخۆشی بکات ، هیچ شتێک ناتوانێت ئەو بۆشایە پڕ بکاتەوە ....** تەلەفۆن بۆ یونگی کرا لەبنکەی پۆلیسەوە
جیمین : هیۆنگ ( بەدەنگێکی لەرزۆک )
یونگی : جیمین باشیت ؟
جیمین : هیۆنگ تکایە خێرا وەرە بۆ بنکەی پۆلیس
یونگی : بۆچی شتێک بووە؟ تۆ لەوێیت؟
جیمین : بەڵێ لەوێم ( دەنگی گۆڕابوو )
یونگی : باشە ئێستا بە نامجۆن دەڵێم و دێین ، نیگەران مەبە
— یونگی بە خێرای جلی لەبەر کرد، لەو کاتەدا بەتەلەفۆن بە نامجونی وت کە بێت بچن بۆ بنکەی پۆلیس، بەڵام هۆکارەکەی پێ نەوت جونکە دەی ویست خێرا بگەنە لای جیمین ...
بەپەلە نامجون و یونگی لە کۆمپانیا دەردەچون و بە بێ ئاگایانە یونگی خۆی بە جۆنگکوک دا کێشا
کوک کە دەستی لاڤینی بینی خوێنە، ڕۆشت تا پەڕۆیەک بێنێت بۆ لاڤین، یەک مەتر دوورکەوتەوە و بەخێرایی بەریەکەوتنی کرد لەگەڵ یونگی.
کوک : هیۆنگ جی ڕوویداوە ؟ بۆ وا بەپەلەن
یونگی : دواتر
ڕۆشتن و جۆنگکوک باڵی نامجونی گرت.
کوک : هیۆنگ تۆ قسەیەک بکە جی بوە ؟
( روخساری ترسی لێ نشت)نامجون : منیش نازانم، تەنها لە تەلەفۆن پێی وتم بێم لەگەڵی بۆ بنکەی پۆلیس.
کوک : منیش دێم.
جۆنگکوک لەگەڵیان ڕۆشت هێندە پەشۆکاو و ترسا بوو برینەکەی لاڤینی بیر چوو.
گەشتنە بنکەی پۆلیس و لەلاین فەرمانبەرەکانەوە بردران بۆلای بەڕێوبەر ...
لەدەرگایان دا و چونە ژوورەوە، دواتر سڵاویان کرد، جیمین دانشتبوو بە روخسارێکی ترسا و پڕ لە خەم و پەژارەیی، کوک زۆر نیگەرانی بوو، ڕۆشت لە تەنیشتی دانیشت و بەچاوە خڕ و ڕەشەکانیوە و سەیری هیۆنگەکەی دەکرد، هیچ شتێک نەیدەتوانی وەسفی ئەو ساتانە بکات ...
نامجون : گەورەم شتێک بوە؟ بۆچی جیمین لێرەیە ؟
بەڕێوبەر : ئەو بەسەیارە لە کەسێکی داوە

YOU ARE READING
بچکۆلی وێنەکێش
Contoئەکرێ لەنێوان شەو رۆژێک هەموو ژیانت بگۆڕێ... هیوا و خەونەکان هەندێجار زۆر لە ئێمە گەورەترن ، کاتێک دەستمان پێ ناگات دەشکێین ، ئازار دەچێژین بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێ سات یان مرۆڤ هەن بۆ هەمیشە لە سوچێکی دڵتدا دەمێنێتەوە و هەرگیز تێ ناپەڕێ و...