16 - lona

136 26 22
                                    

ئەزمون !!! ژیان ئەزمونە ، ئەزمونی شتی نوێ ، هەستی نوێ ، ڕووداوی نوێ ...
هەندێجار پێمان وایە ژیان کەسێکە یان شتێکە بەڵام زۆر لەوە گەورەترە هەموو شتێک لەم ژیانە ئەزمونە و کاتیە ، مرۆڤەکان ، هەستەکان ، ناخۆشی و خۆشبەختیەکان ....
هیچ شتێکی هەمیشەی نیە جگە لە روحی خۆت ، هەربۆیە ئەوەی گرنگە تۆیت ، لەبیرت نەچێ هەمیشە هەڵبژاردنت هەیە ، ئەوە تۆیت دیاری دەکەی کە چیت دەوێ ...
هەرگیز ڕێگە مەدە ئەوانی تر لەجێگەی تۆ بڕیاربدەن جونکە ئەوەی ڕووبەرو دەبێتەوە و باجی دەدات تۆیت .
( تۆ لە هەموو شتێک گرنگتری ، بیرت بێت ئەوە ژیانی خۆتە تەنها تۆ بەرپرسی )




*****

- دایکەەەەەەەەەەەە

+ کوڕم بۆ هاوار دەکەی ؟!

- دایکە فریام بکەوە

+ هاتم کوڕم هاتم


دەنگی قاقای پێکەنینە ....

- دایکە تۆم هەڵخەڵتان، یا کڵاوم خستەسەرت لا لا

+ ( پێکەنین ) تۆ شێتیت هەر وەک باوکت.

- ببورە دایکە تۆ هەڵەی جونکە باوکم لەمن شێترە، جونکە هاوسەری تۆیە.

( برۆ شەیتانیەکانی بەرز کردەوە )

+ وەرە بۆ ئێرە، ئەوە چی دەڵێی !؟ زمان درێژ، گشتی خەتایی باوکتە نازت پێ ئەدات.

* هێی کوڕە دایکم بێزار مەکە، بەقوربانی بیت
( باوشی پێدا کرد )

+ کچە تاقانەکەی خۆم
( بەنەرمی دەستی بە سەریدا دەهێنا )

- ئۆف لەتۆ

^ کوڕم وەرە واز لەو دووانە بێنە ، با پێکەوە یاری تێنس بکەین.

- باوکم باشترینە
( وەک منداڵ بەرز دەبوە و ڕای دەکرد )



***باوک و کوڕ یاری تێنسیان دەکرد و دایک و کچ گفتوگۆکردن.

* دایکە

+ بەڵێ

* دوێنێ بەهۆی ئەو هاروهاجەوە تەواوت نەکرد بۆم، چۆن هەواڵی مەرگی سۆن یان پێتدا؟ ئەی تۆ چیت بە کوڕەکە وت کە پێی وتی خۆشی دەوێی؟ چۆن ڕووداوەکان گەشتن بە ئێرە؟ تکایە بە پەرۆشم بۆم باس بکە.

لاڤین : کچم پرسیارت زۆرە.

_ دایکە من دەمەوێ تێبگەم، جەندین پرسیار هەن لە مێشکم تەنها تۆ دەتوانی وەڵامی بەیتەوە.

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now