3-여자 (ئافرەت )

195 25 2
                                    

هیچ پەیوەندیک بێ قوربانی دان سەرکەوتوو نابێت بەڵام گەورەترین قوربانی دەر هەمیشە ئافرەت ، هەنگاوە گەورەکان بڕیارە قورسەکان چارەسەکردنی کێشەکان ئازارە بکوژەکان هەموو شتێک لە ئافرەتدا کۆدەبێتەوە و چارەسەری هەموو شتێک ئافەرەت بەکاردێن ... لەکۆتایشدا دێن ئەڵێن ئافەرەت نیوە ئەقڵە و لاوازە ......


ئەو کاتەی منداڵیت و لەناو کۆڵان یاری ئەکەی هەستێکی زۆر خۆشە بەتەواوی هەست بە بوونی منداڵی خۆت ئەکەی سەردەمی ئێمە هەمیشە لە کۆڵاندا یاریمان ئەکرد ، جیاواز لە منداڵی ئێستا بەهۆی ئامێری وەک موبایل و ئایپاد یادگاری منداڵی کەمە ، چێژی ساتەکانی ئەو تەمەنە جوانەی لەدەست داوە ....
ئێمە هەمیشە یاریمان ئەکرد لە کۆڵان ، لەو یاریە شەڕی گەورە دروست ئەبوو , بەداخەوە بۆ دایکان و خانمی ئەو سەردەمە کە کراوە نەبوون بەرامبەر بە دراوسێکانیان کاتێک بابەتەکە منداڵەکەی بوایە، دراوسێکمان هەبوو ناوی شیلان خاتونێکی هاروهاج کە هەمیشە چاوی لەسەر ئەوانی تر بوو بۆ هەموو شتێک، ڕۆژێک دایکم و کۆمەڵێ ئافەرەتی تر پێکەوە ڕۆشتبون بۆ ماڵ دراوسێکمان کە تازە هاتبوون وەک دەستورێک کە هەمیشە هەیە ، لەکاتی گەڕانەوەیان ئەم خانمە وکۆمەڵێک وشەی ناشرینی بەکارهێنابوو ئەوانیش وەڵامیان دابوە راستە لە کۆنەوە وتراوە جێی مشت
پالەقەیە ......
من ئەو رەفتارم پێ ناخۆش بوو هەر لەدڵمدا مابوەوە ، رۆژێک خوشکەم هات وتی فڵان کەس قسەی پێ وتم واتا کچی ئەو خاتونە، من و خوشکەم ڕقمان لە جنێو بوو لەکەس قبوڵمان نەئەکرد جنێویشمان بەکەس نەئەدا ، دواتر من بە خوشکەم وت تۆ دوور بە تا ڕامان کرد بتوانی ،  منیش دەستم لە قژی کچەکەی بەند کرد بەدەوری خۆیەوە ئەم سوراند جونکە قژی خاو بوو زوو دەستم دەرهێنا دواتر ڕامان کرد ، دایکم هات زۆر سەرزەنشتی من و خوشکەمی کرد جونکە ڕقی لەوە بوو ئافەرەت بێتە بەردەرگا و گلەی بکات لێمان وئەو کات من خوشکم لە ماڵ باپیرم بووین ....

من کەمێک کێشەم هەیە لە سەلامکدن لە خەڵکی تر واتا ئاکارێکی زۆر ناشرین لە بەردەرگا دانیشتن کە ڕێ دەکەیت هەمووان سەیرت ئەکەن من سەلام لە هەندێکیان  ناکەم هەست ئەکەم خۆشیانم ناوێن ، هەندێک مرۆڤ هەن ئەگەر گرنگیت پێیان دا وا هەست ئەکەن ئەوان مافیان بەسەرتەوە هەیە دواتر دێن پرسیاری تایبەتی ئەکەن دەست لەکاربارت ئەدەن لەوانەیە بگاتە ئاستێکیش سەرزەنشتت بکەن ، لەدیندا هاتووە ئەگەر خراپ بیت بۆ دراوسێکەت ناچیتە بەهەشتەوە وە مافی دراوسێ قورسە بەڵام هەندێ شت لە سنور دەرئەچێت .....

ئۆ لەداخی دراوسێ خەریک بیرم بچێ هۆکاری ئازاری دەستم باس بکەم ئەوەی لە پارتی پێشوو وتم بە مامۆستا ، جونکە ئەوەش هۆکاری هەبوو درۆ نەبوو کاکە ...

ئێوارەیەک رۆشتین بۆ ماڵ مامم ئیتر مامەم زۆر حەزی ئەکرد بمێنیەنەوە وتی و خۆم بەسەیارە شەو ئەتانبەمەوە ، ئێمەش ماینەوە لە ماڵیان و ئەوکات بچوک بوم نزیک ئاوا ٧ساڵ ، شەو کە گەراندمانیەوە لە ڕێگا سەیارەیەک گڵۆبەکەی کردوە زۆر بەهێز بوو رووناکیەکە مامم هیچی نەبینی سەیرەکەی سوڕاند بەخۆی و باوکمەوە بەڵام سەیارەکە هەڵگەراوە هەموویان دەرچوون تەنها من نەبێ بەسەیارەکەوە کەوتمە ناو چاڵێکی زێرابەوە زۆر دەترسام گوێم لەدەنگی خزمێکمان بوو هاواری ئەکرد لاڤین (لاڤین کورتکراوەی ناوی لاڤیندەرە) خۆت هەڵبدە مەترسە من ئەتگرمەوە منیش لە جامەکەی پشتەوە ئەمبینی هەر چۆنێک بێت دەرچوم لەسەیارەکە و بازم دا ( راستە وەک فلمی هندی دەرەکەوێ بەس بەخوا وابوو ) ،باش بوو پیاوەکە گرتمیەوە و کە بینیم براکەم سەری هەمووی خوێنە هەر ئاوی پێدا دەکەن بەس نەدەگریا ، خوشکەم هیچی لێ نەهات ، هەموو جارێ ئەڵێ من منداڵ بووم فریشتە پاراستمێتی ، من شۆک بوم بیرمە ئەشیعەیان بۆ دەستم گرت و پێچایانەوە روخسارم هەمووی ئاوسابوو دەستم درز بوو تا جەندین ساڵیش نەمئەتوانی ئیشی زۆر قورسی پێ بکەم جونکە ئازاری ئەبوو دواتر ....

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now