خواردن بەشێکی گرنگی لایەنی دەروونی و گەشەکردنی مرۆڤە، من وەک خۆم کاتێک کە خواردنە دڵخوازەکانی خۆم دەخۆم هەست بە ئاسودەیی و دڵخۆشی ئەکەم، خواردنە دڵخوازەکەی من گۆشت و پیتزایە بەڕادەیەک حەزم لێ یەتی هەست ئەکەم لە خۆشەویستیدام لەگەڵی.
"ڕەنگ، کارادانەوەیەکی گەورەیی هەیە لەسەر هەست و بیرکردنەوەکانت، بۆیە زۆرجار کاتێک ڕەنگی ڕەش ئەپۆشین لێمان دەپرسن خەفەتباریت؟ واتا ڕەنگەکان هەندێجار ڕووداوەکان و ناخی تۆ نیشان ئەدەن، من خۆم حەزم لە ڕەنگی ڕەش و سپی، پێم وایە ئەو دوو ڕەنگە بۆ هەموو شتێک و کەسێک ئەگونجێت، وە زۆر تایبەتن، تلڤزیۆنە کۆنەکان و منداڵیم بیردەخاتەوە.
"زمان، وەک دوو چاوی تر وایە بۆ مرۆڤ، هەتاوەکو زمانێکی زیاتر بزانی ئاستی ڕۆشنبیریت و بیرکردنەوەکانت فراوانتر ئەبن. من خۆم فێری جەند زمانێکی جیاواز کردوە، لەوانە: زمانی عەرەبی و کۆری بەباشی ئەزانم کەمێک ئنگلیزی و هندی ئەزانم. زۆرم حەز لە فێربونی زمانە، هەست ئەکەم کەسێکی جیاواز و پڕ زانست نوێ دەناسم، ئەوەش زۆر بەپەرۆشم ئەکات ...
تارادەیەک من کەسێکی کلاسیکم، زۆریش نا، بەس زۆرم حەز لە کلتور و زمان و ئاینی جیاوازە، هەر بۆیە گەشتکردنم بۆ هندستان و ئەفریقا و چین پێ خۆشترە لە ئەوروپا، ئەزانم کەمێ جیاواز دەرەکەوێ بەس وەک وتم جیهانی هەموومان جیاوازە و پێویستە جیاوازیەکان و نەبینراوەکان قبوڵ بکەین .....
ئەو ساتانەی بەپەرۆشم بۆ شتێک و دڵم خۆشە نازانم چۆن هەموو هەستەکانم دەرببڕم، بۆیە بە جەستە و روخسار و دەست و پەنچەکانم قسە ئەکەم و هەوڵئەدەم کەسی بەرامبەر تێبگەینم کە دەمەوێ جی بڵێم، هەندێجار لەوە سەرکەوتوونابم ئەوە دڵتەنگم ئەکا .....