8- 비 ( باران )

123 25 4
                                    

هەوڵبدە لە شتە سادەکانی ژیاندا دڵخۆشی بدۆزیتەوە ، بۆ نموونە چێژ لە هەوایەکی پاک یاخود پیاسەیەکی ژێر باران لە خواردن و فلمە دڵخوازەکەت لە بارینی بەفر... خۆشی بدۆزەوە لەو شتانەی مرۆڤەکانی تر بە شتێکی ڕووتینی و سادەی ڕۆژانەی دائەنێن ...
ئەگەر هەوڵنەدەی لە شتە بچووکەکاندا دڵخۆشی بدۆزیتەوە ئەوا دڵنیابە ئەگەر دەسکەوت و شتی گەورەش بەدەست بهێنی هەست بە دڵخۆشی ناکەیت و هەمیشە لەناخدا بۆشایەک و بەتاڵیەک هەیە چونکە پێت وایە شتە دیاریکراوە گەورەکان ئەبێ دڵخۆشیت بۆ بهێنن بێ ئاگا لەوەی دڵخۆشی هەستێک تۆ دیاری ئەکەی لە چیدا بیدۆزیتەوە بەڵام دڵخۆشی ڕاستەقینە لە دڵدا حەشاردراوە......


کاشێرەکە : سوپاس خاتوون

نەناسراوەکە : ( بەروخسارێکی سەرسوڕمانەوە ) تۆ دەمناسیت ؟

من : نەخێر ناتناسم

نەناسراوەکە : کەواتە بۆ پارەکەمت دا ؟

من : بۆیارمەتی دانی کەسێک پێویستم بە ناسینی نیە( بە چاوێکی متمانەوە)

نەناسراوەکە : بەڕاستی زۆر سوپاس ( دەنگی شەرم و دڵخۆشی پێوە دیاربوو )

من : شایەنی نیە

**هەرجەند ماسکی بەستبوو بەڵام چاوەکانی پێ دەکەنین ، دەگەشایەوە

*** ئێستا دەرچووم لە شرینی خانەکە ، روخساری نیگار بۆ وایە ، پێم وایە قاوەکەی ئەوم بیر چوو با خێرا بگەڕێمەوە بۆی بهێنم ئەگینا ئەمکوژێ

من : ئاه شانم

*** ئەوە چیە ؟ ئەو کورە بۆداوای لێ بوردنی نەکرد ، شانمی ئازاردا
پێم وابێ شتێکی لێ کەوت ، سەعاتەکەی

من : هێی بەڕێزم سەعاتەکەت لێ کەوت

*** گوێی لێ نەبوو خێرا ڕۆشت ، سەعاتەکەی لای خۆم هەڵدەگرم ئەگەر ڕۆژێک لەڕۆژان بینیمەوە پێی ، بازوو بچم قاوەکەی نیگار بێنم و بچین ....

( گەڕاینەوە ماڵەوە )زۆر هیلاکم

من : لە خواردنی کۆری ناخۆشتر نیە ، بۆ هێندە تفت بوو

نیگار : بەڕەئی من خۆش بوو ، تۆ خۆت ناسکی بەرگەی هیچ ناگری

من : ئەوە پەیوەندی چیە بە ناسکیەوە تەنها خۆش نەبوو ، نیگار هەوای ئێرە زۆر دڵگیرە و خۆشە هەست بە نوێ بونەوە ئەکەم

نیگار : پەیوەندی بە هەوا نیە تەنها لێرە ئازاد تری و خۆت بەرپرسی خۆتی بۆیە وا هەست ئەکەی

من : یانی خێزان سەرچاوەی ناخۆشیاکانە ؟

نیگار : هەمووی پەیوەندی بە شێوازی پەروەردەکردنەوە هەیە ئەوانیش سەردەمی خۆیان کچ و کوڕی خێزانێک بوون ، کە بەو جۆرە پەروەردە کراون ، داب و نەریت و پەروەردەکردن دوو گەورەترین هۆکارن بۆ لەناوبردنی مرۆڤ ، ئاین وەک ڕزگارکەرێک هات بەڵام مرۆڤ ئەوەیان لێ وەرگرت کەلەگەڵ کۆمەڵگا بگونجێ نەک هەمووی ، بۆیە ئێستا بەهەبوونی جوانترین و باشترین ئاینیش مرۆڤایەتی هەر دەناڵێنێ بەتایبەت موسڵمانەکان

بچکۆلی وێنەکێشWhere stories live. Discover now