part 4

192 36 429
                                    


.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.....................

"من گەڕامەوە"
هۆنگ وتی کاتێ دەرگای داخست و هاتە ژوورەوە

بێ هیچ شتێک ڕەنگم زەرد بوو لەترسا

هۆنگ تێبینی کردم
نەفرەت تەواو فەوتام

"چیە چیتە؟"
هۆنگ وتی
"بۆ وا ڕەنگت زەرد بوو ؟"

هەموویان سەیری منیان کرد

ئوویۆنگ دەستی کرد بە پێکەنین

"ئەوە من باسی پەیوەندیەکەی نێوان سان و نۆڤام کرد بۆ جەی ئیدی ئەویش بۆیە وایە"
ئوویۆنگ وتی
من و سان بە خێرای ئاراستەی سەیرکردنمان بۆ لای ئوویۆنگ چوو
ئێستا ئەو قازە منی ڕزگار کرد یان زیاتر توشی کێشەی کردم؟

جەی سەیری کردم
"تەنها بێدەنگبە دواتر خۆم هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم تکایە"
بە چرپەوە بە جەیم وت

"باشە واز لەو گاڵتانە بێنن دەی شتم کڕیوە با شتێک ئامادە بکەین بۆ نیوەڕۆ"
هۆنگ وتی و زەرفەکانی دەستی بەرز کردەوە

"با ئەمجارە ئێمە ئامادەی بکەین "
ستێلا وتی

"منیش هاوڕام "
ئارا وتی
"من و ستێلا و نۆڤا شتێک ئامادە ئەکەین "

"دەی کچینە با ئێمە بڕۆینە چێشتخانە"
ستێلا وتی

پێش ئەوەی بڕۆم بۆ چێشتخانە لەلای ئوویۆنگ خۆم چەماندەوە

"دەتکوژم قازی گەمژە "
هەڕەشەم کرد
"هیچ لەوانەت بەسەرەوە ناچێت"

لەگەڵ ئارا و ستێلا زەرفەکانمان لە هۆنگ وەرگرت و بەرەو چێشتخانە ڕۆشتین

...............
No one....

سۆنگهوا و هۆنگ جوونگ خەریکی قسەکردن بوون

جەی و ئوویۆنگ و یونهۆ خەریکی یاری ڤیدیۆی بوون

مینگی و سان و جۆنگهۆ و یۆسانگ خەرکی یاری (UNO)بوون

نۆڤا و ستێلا و ئاراش خەرک ئامادەکردنی خواردن بوون

زوو زوو ئارا لەگەڵ ستێلا دەمەقاڵێی ئەکرد بەهۆی ئەوەی نەیدەزانی هیچ بکات دایم شتەکانی تێک ئەدا

نۆڤاش تەنها پێدەکەنی پێیان

"وا بروا بۆ نیوەرۆ بە برسیەتی ئەمێنینەوە "
سۆنگهوا وتی

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now