part 5

180 30 345
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
..................................

ڤالێریا لە پێشمان کەوت

سوپاس بۆ خودا جونگهۆ خێرا قۆڵی گرت و یارمەتی دا

"پێویستە بڵاو ببینە تا سەریان لێ بشێوێنین"
جۆنگهۆ وتی و ڕایدەکرد

"مەهێڵن کچەکان بە تەنها بن "
یونهۆ وتی و دەستی ستێلای گرت و ڕۆشتە گەڕەکێکی ترەوە

جۆنگهۆش لەگەڵ ڤالێریا بەرەو لایەکی تر ڕۆشتن

تەنها ئەوەندەم زانی دەستم گیرا لەلاین کەسێک و بەرەو گەڕەکێکی تر پەلەکێشی کردم وابزانم ئەوە سانە

زۆر بە خێرای ڕامان دەکرد بێ ئەویە سەیری یەکتری بکەین

خێرا پێچمان کردەوە بۆ سوچێک و خۆمان حەشاردا تا ئەو چوار سەگەی دوامان کەوتبوون نەمانبینن

هۆنگی گەمژە خۆ وتی ڕامەکەن کەچی خۆشی و ئێمەشی توشی چی کرد

دوای ئەوەی لەو سەگانە ون بووین

لەوە زیاتر نەمتوانی لەسەر قاچەکانم بوەستم خێرا لەسەر ئەرزەکە دانیشتم

"سوپاس سان"
وتم
سەرم بەرز کردەوە تا سەیری بکەم

"هوا؟!"
ئەوە سۆنگهوا بوو
ئەی کوا ئارا؟

ئەی نەدەبا ئەو ئارای بردبا لە شوێنی من؟

"سۆنگهوا کوا ئارا ؟"
وتم
"ئەی نەدەبا ئەو لای تۆ با؟"

هەناسەیکی بێزاری دایەوە

"شایەنی نییە "
وتی
"دەی با برۆین ئارا لەگەڵ یۆسانگ و ئوویۆنگ و سانە"
دەستی کرد بە ڕۆشتن


"هێی چاوەڕێم بکە"
وتم و خێرا دوای کەوتم

تا پێی بگەمەوە هاوسەنگی خۆم لە دەست دا لە پشتی زۆر بە خراپی بە دەما کەوتم

نەفرەت ئێستا کاتی ئەوەیە
ئەژنۆکانم ئازاری زۆری هەبوو ناو لەپی دەستیشم بریندار بووە دڵنیام

"چیت دۆزیەوە وا خۆت بۆی هەڵدا "
بە پێکەنینەوە وتی و یارمەتی دام تا لەسەر قاچەکانم بوەستم
"سەیرکە چیت لەخۆت کرد ئەژنۆکانت هەمووی بریندار بوون"
بە بێزاری وتی



ئێ خۆ تازە پێئەکەنی

"بۆوا ڕۆشتی چی ئەگەر لەو کاتەدا سەگەکان هاتبانەوە ؟"
وتم و سەیری ئەژنۆ بریندارەکانمم کرد
"گەمژە سەیرکە بەهۆی تۆوە "
وتم و دەستم نیشانی دا کە هەمووی بریندار ببوو

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now