part 33

112 25 256
                                    

.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.........................................

هەموو کارمەندەکان سەیری ئێمەیان دەکرد و پێدەکەنین بە سۆنگهوا

"نۆڤا بریاربوو کە باوکت و جەیمس ئێمە نەبینن بەڵام سەیرکە تۆ خەریکە وائەکەی ئەوان بە ئێمە بزانن"
سۆنگهوا قۆڵمی گرت و بەچرپە وتی

کێشام بە نیوچەوانی خۆمدا
منی گەمژە چۆن ئەوەم بیرچوو

"هێی ئیمێڵی "
وتم و شانەکانی ئیمێڵیم گرت
"ئەوە تەنها گاڵتەیەک بوو ئێمە هەندێ کارمان هەیە خەمت نەبێت من ئەو لە تۆ نابەم "

"کەوایە؟"
ئیمێڵی وتی و فرمێسکەکانی سڕی

"سەیرکە نازانم بۆچی تۆیان هێناوە بۆ ئێرە بەڵام باشترە کە بە باوکت و باپیرە نەڵێی کە ئێمەت بینیوە بەتایبەت لێرە باشە؟"
وتم
"ئێستاش بگەرێوە لای باوکت کەمێکی تر ئەوان دەگەرێنەوە با بەدوای تۆ نەگەرێن "

"من لەگەڵ مامە جەی هاتم بۆ ئێرە "
ئیمێڵی وتی
"ئەو ئێستا ئۆتۆمبێلەکەی لانییە وتی کە لەگەڵ باوکم دەگەرێینەوە باوکیشم ئەمرۆ تا درەنگ لەکار دەبێت "

لەژێر لێومەوە نەفرەتم کرد
سۆنگهوا شەقێکی لەسەرمدا

"ئاگاداری زمانتبە منداڵ لێرەیە "
سۆنگهوا وتی

"تۆ چەندە گرینگی پێدەری "
بە بێزاریەوە وتم
"باشترە وەک دایکم ڕەفتار نەکەیت"

سۆنگهوا منی پشت گوێ خست دەستی ئیمێڵی گرت و بردی بۆ سوچێک لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و قسەی لەگەڵ دەکرد
لەماوەیەکی کەم ئیمێڵی ماچێکی کوڵمەی سۆنگهوای کرد و نیگایەکی سەیری تێگرتم و بێ ئەوەی ماڵئاوایم لێبکات بەخێرای ڕۆشت

"باش نابێت ئەگەر شتێکت بەو مشکە بچوکە پیسە وتبێت کە من بەدڵم نەبێت "
وتم کە سۆنگهوا گەڕایەوە لای من

"کەوایە لەکوێ وەستاین؟"
سۆنگهوا وتی و قۆڵی خۆی بۆم ئامادەکرد تا قۆڵ بخەمە قۆڵی

منیش بێ دوودڵی بە خەندەوە قۆڵم خستە نێو قۆڵی و رۆشتینە نێو ئەسانسۆرەکە

کۆتا نهۆمم داگرت

"چ کارێکمان هەیە لەوێ ؟"
سۆنگهوا وتی

"تۆ ئەمرۆ زۆر قسە دەکەیت"
وتم
"چیت بە ئیمێڵی وت ؟"
باوەشم لە قۆڵیدا  چونکە تەنها خۆمان بووین لەنێو ئەسانسۆرەکە

"شتێکی وا نەبوو "
سۆنگهوا وتی

"من ئەو ماچەم هیچ بەدڵ نەبوو "
وتم

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now