part 29

111 23 372
                                    

.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.
.......................................

.
.
ئاگاداربە گومان لە کێ دەکەیت ⚠️
.
.
.
.
.................

کەمێک هەستم بە سەرما کرد بە ئەستەم چاوەکانم کردەوە
سەیری سۆنگهوام کرد کە خەوتبوو خەندەیەکم کرد بە جوانی دامپشی و بە هێمنی بێ ئەوەی ئازاری بدەم ماچێکی کوڵمەیم کرد

"بەخێرای چاک ببەوە درێژەکەم "
بە هێمنی وتم

سەیری پشتی خۆم کرد مینگیش زۆر بە شیرینی خەوتبوو سەرچەفەکەی لەخۆی ئاڵاندبوو

ئەمڕۆ ئەوەندە قسەیەی کرد و بەردەوام من و سۆنگهوای دەخستە پێکەنین کارەکەی خۆی جێ هێشت تەنها تا ئەمرۆ لای من و سۆنگهوا بمێنێتەوە من زۆر سوپاس گوزارم کە هاوڕێی وەک ئەوانەم هەیە

بێ ئەوەی دەنگە دەنگ دروست بکەم لە ژوورەکە ڕۆشتمە دەرەوە بەرەو باخچەی نەخۆشخانەکە کەوتمە ڕێ بە مەبەستی ئەوەی کەمێک هەوای پاک هەڵمژم ترسم نەبوو ئەو دوو سێ ڕۆژە نەخۆشخانەکە زۆر پڕە زۆربەی پەرستار و دکتۆرەکان هەر لێرەن بە شەو

بە بێدەنگی لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتم و سەیری ئەستێرەکانم ئەکرد بە ئەستەم دەتوانی لە نیۆڕک ئەستێرەکان ببینی بەهۆی ڕوناکی شارەکە و بەردەوامی هەبوونی هەوری زۆر کە ڕێگرن لەوەی ئەستێرەکان دەرکەون لێرە بەڵام وەک بڵێی ئەمشەو بڕیاریان دابێت ئەگەر ڕێژەیەکی کەمیش بێت دەرکەون خۆیان نیشانی خەڵکی نیۆڕک بدەن تا بیریان بێت کە ئەستێرەکان هێشتا بوونیان هەیە بە هەر هۆکارێک بێت لە ناو نەچوونە

"ئەستێرەکان زۆر جوانن"
خاتوونێک ئەوەی وت و لە تەنیشتم دانیشت
"لات ئاساییە ئاوا بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی تۆ لەلات دانیشتم ؟"

"بێ گومان هەر چۆنێک بێت من خاوەنی ئێرە نیم "
وتم و خەندەیەکم بۆی کرد
"ڕاستە ئەستێرەکان زۆر جوانن "
دووبارە سەیری ئەستێرەکانم کردەوە

"زۆر جوانتر دەبن ئەگەر بێت و هەموو ڕوناکیەکانی نیۆڕک ببڕێت ئەو کات لە جوانی ئەستێرەکان سەرسام دەبیت و دڵت و ئەقڵت لەو دیمەنە جێ دەمێنن "
خاتوونەکە وتی

"ڕاستەدەکەیت نیۆڕک بە شێوەیکی سەیر ڕوناکە بە شەو و ڕۆژ "
وتم

"بەڵام هەرگیز شوێنێکی سەلامەت نەبووە"
خاتوونەکە وتی

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

"ڕاستە سەڕەڕای ئەوەی هەرگیز نیازی ئەوەم نەبووە نیۆڕک جێ بێڵم بەڵام کێشەی زۆری توش کردووم وەک ئەوەی بیەوێت من لە خۆی دوورخاتەوە "
وتم
"ئێستاش بەهۆی لایەنە خراپەکەی نیۆڕک من لێرەم و چاودێری خۆشەویستە بریندارەکەم دەکەم کە توشی توند و تیژی بۆتەوە "

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now