part 7

171 30 197
                                    


.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.
.

"باشە برۆ دەرەوە "
نۆڤا خۆی تورە دەرخست
"دەی هەرئێستا وە برۆ تا برا گەمژەکەت ئێرەی جێ نەهێشتوە پێکەوە بگەرێنەوە ماڵەوە "

"باشە بەڵێنم پێبدە کە بە سۆنگهوا و کەسی تر نەڵێی "
ئارا وتی

"بەڵێن بێت"
نۆڤا وتی

"باشە ئەمرۆ ڕۆشتمە ژوورەکەی سۆنگهوا تا بانگی بکەم بەڵام لەوێ نەبوو وە لەسەر جێگاکەی چەند وێنەیەک هەبوو منیش نزیک بوومەوە تا بزانم چییە"
ئارا وتی
"چۆن متمانەت پێ بکەم ؟ باشە من باوەڕ بەخۆم ناکەم کە ئێستا خەریکە نهێنی براگەورە عەسەبیەکەم بۆ کەسێک باس دەکەم ئەویش هیچ کەسێک نییە جگە لە "

ئارا بێدەنگ بوو

"ئەو کچەی کە براکەت کەوتۆتە خۆشەویستی لەگەڵی "
نۆڤا وتی
"من ئەوە دەزانم بەڵام تەنها دەربارەی وێنەکە پێم بڵێ ئەوە وێنەی چی بوو"

ئارا دووجار چاوی تروکاند

"جگە لە وێنەکانی تۆ هیچی تر نەبوون"
ئارا وتی

"باشە دەبا پێشینی ئەوەم کردبا"
نۆڤا وتی

"ئەی تۆ؟"
ئارا وتی

"من چی ؟"
نۆڤا وتی

"تۆش هەمان هەستت هەیە بەرامبەری "
ئارا وتی

..................

Nova...

بەو پرسیارەی ئارا تەواو وشک بووم

"ئەی تۆ؟"

ئەی من؟

من چ هەستێکم به ئەو هەیە نازانم من هیچ نازانم لە ئێستادا

من هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە ڕۆژێک یەکێک لە هاوڕێ کوڕەکانم منی خۆشبووێت

باشە ئەو بیرکردنەوەی بۆ هیچ کوڕێک لە مێشکم نەبوو

هەموو کات وام بینیوە ئەوانیش تەنها وەک من حەزیان بە هاوڕێیەتیە نەک شتی زیاتر

"من هیچ نازانم لەسەر هەستەکانم"
بە شپرزەیی وتم

من بۆچی وام لێهات بۆچی باشە شتێکی جوان نییە کە لە تەمەنی بیستەکان بیت و هێشتا هیچ دەربارەی هەستەکانت نەزانی بەرامەبەر بە کوڕێک

باشە من هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە ئەوە سۆنگهوا بیت ئەو ماوەیەکە بە بێزارکردن و شەڕکردن لەگەڵ من ژیانی دەکرد

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now